ئایندهۆڤن جێگەی خۆی لە پێشەنگی خولی هۆڵەندا بەهێزترکرد

03-12-2017
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن ئایندهۆڤن، هۆڵەندا
A+ A-

رووداو - هەولێر

یانەی ئایندهۆڤن جێگەی خۆی لە پێشەنگی خولی ئێردیڤیسی هۆڵەندا بەهێزترکرد، دوای ئەوەی بە زەحمەت لە یانەی سپارتا رۆتێردامی بردەوە.

لەگەڕی 14ی خولەکەدا ئایندهۆڤن لەنێو یاریگە و هاندەرانی میوانداریی رۆتێردامی کرد و یارییەکەی بە زەحمەت و بە گۆڵێکی بێبەرامبەر بردەوە.

دوای ئەوەی گێمی یەکەم بەیەکسانبوون بەبێ گۆڵ کۆتاییهات، لەگێمی دووەمدا لە خولەکی 52 لوک دی یۆنگ گۆڵێکی بۆ ئایندهۆڤن تۆمارکرد و یارییەکە بەو گۆڵە کۆتاییهات و یانەکە بووە خاوەنی 39 خاڵ لە پێشەنگی ریزبەندی خولەکە و سپارتا رۆتێردامیش لە پلەی پازدەیەم خاوەنی 11 خاڵە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە