فلۆرێنتینۆ پێرێز بێ تاوانی ریال مەدریدی راگەیاند

03-12-2015
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن فلۆرێنتینۆ پێرێز
A+ A-

رووداو - هەولێر

فلۆرێنتینۆ پێرێز، سەرۆکی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانەوانیی ئەنجامدا و لە کۆنگرەکەدا لەبارەی کێشەی بەشداریپێکردنی دینیس چێرچیێڤی یاریزانی یانەکەی لە یاری شەوی رابردوویان بەرامبەر یانەی کادیش قسەیکرد.

پێرێز لە کۆنگرەکەدا رایگەیاند، ئەوەی کە روویداوە هەمووی بەهۆی هەڵە تێگەیشتنەوە بووە و هەمووشمانی دڵگران کرد، بەتایبەتیش کە دوێنی قسەم لەگەڵ رافایێل بێنتێز کرد، سەرۆکی ریال مەدرید ئەوەشی راگەیاند، لەم بارەیەوە هیچ قسەی لەگەڵ چێرچیێڤ نەکردووە و بەشداریکردنی ئەو یاریزانە شتێکی یاساییە.

پێرێز لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا گوتی، فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا ئێمەی لە هیچ شتێک ئاگادارنەکردووەتەوە بۆ دەرکردنی ریال مەدرید لە جامی شای ئیسپانیادا، ئەمەش باشترین رێگایە بۆ ئەوەی بەرگری لە خۆمان بکەین.

پێرێز لە کۆنگرەکەدا جارێکی دیکە پشتگیری خۆی بۆ رافا بێنێتیز دووپاتکردەوە و ئەوی بە راهێنەرێکی نایاب ناوبرد.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە