ڤیدیۆ؛ لیڤەرپوول پێنج گۆڵی لە ئاتالانتا کرد
رووداو دیجیتاڵ
یانەی لیڤەرپوول بە سەرکردایەتی دیێگۆ جۆتا بردنەوەیەکی ئاسانی بەسەر یانەی ئاتالانتا تۆمارکرد.
لیڤەرپوول لە دەرەوەی یاریگای خۆیدا بووە میوانی یانەی ئاتالانتا و یارییەکەشی بە ئەنجامی پێنج گۆڵی بێوەڵام بردەوە.
لە گێمی یەکەمدا و لە خولەکەکانی 16 و 33دا دیێگۆ جۆتا دوو گۆڵی بۆ رێدز تۆمارکرد و ئەم گێمە بەم ئەنجامە کۆتاییهات.
لە گێمی دووەمدا و لە خولەکی 47دا محەممەد سەڵاح گۆڵی سێیەمیشی بۆ لیڤەرپوول تۆمارکرد، دوو خولەک دوای ئەم گۆڵە سادیۆ مانێ گۆڵی چوارەمیشی تۆمارکرد و لە خولەکی 55دا دیێگۆ جۆتا گۆڵی پێنجەمی یانەکەی و هاتریکی خۆی تۆمارکرد و بە شایستەیی لە ئاتالانتایان بردەوە.
لە کۆمەڵەی چوارەمدا لیڤەرپوول لە سێ یاریدا سێ بردنەوەی هەیە و خاوەن نۆ خاڵە و لە پێشەنگی کۆمەڵەکەیەتی، ئاتالانتاش چوار خاڵی هەیە و سێیەمە.