ڤیدیۆ؛ ئەیاکس بەبێ 11 یاریزان بردیەوە

رووداو دیجیتاڵ
 
یانەی ئەیاکس بەبێ ئامادەبوونی 11 یاریزان، شکستی بە یانەی میتیلاند هێنا.

ئەیاکس لە یاری ئەمجارەیدا لە دەرەوەی یاریگای خۆیدا بووە میوانی یانەی میتیلاندی دانیمارکی، لەو یارییەی کە یانەی ئەیاکس بەهۆی تووشبوونیان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە تواناکانی 11 یاریزانی یانەکەی بێبەشبوو.

یانە هۆڵەندییەکە بە خێرایی دەستیپێکرد و لەسەرەتای یارییەکەدا گۆڵێکی لە رێگەی ئانتۆنی تۆماسەوە تۆمارکرد، دواتر لە خولەکی 13دا دوشان تادیچ گۆڵی دووەمیشی بۆ ئەیاکس تۆمارکرد، پێنج خولەک دوای ئەم گۆڵە ئاندریێس درایەر تاکە گۆڵەکەی میتیلاندی تۆمارکرد و ئەیاکس یەکەم بردنەوەی ئەم وەرزەی لە چامپیۆنزلیگدا تۆمارکرد.

بەم بردنەوەیە ئەیاکس هاتە پلەی دووەمی کۆمەڵەی چوارەم بە کۆکردنەوەی چوار خاڵ و میتیلاندیش هیچ خاڵی نییە و چوارەمە.