لویس سوارێز له‌ بارسێلۆنا داده‌بڕێت

03-11-2019
ئه‌رسه‌لان عه‌بدولڵا
ئه‌رسه‌لان عه‌بدولڵا
لویس سوارێز
لویس سوارێز
نیشانەکردن لویس سوارێز بارسێلۆنا
A+ A-

رووداو – هه‌ولێر

سه‌رچاوه‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ ماوه‌ی دووركه‌وتنه‌وه‌ی لویس سوارێزی به‌ شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌تایی له‌ پێكهاته‌ی بارسێلۆنا ئاشكراكرد.

سوارێز شه‌وی رابردوو له‌ یاریی بارسێلۆنا و لێڤانتی له‌ دوای 40 خوله‌ك یاری، یاریگه‌ی به‌هۆی پێكانه‌وه‌ جێهێشت و تیپه‌كه‌شی به‌ 1-3 گۆڵ دۆڕا.

یانه‌ی بارسێلۆنا رایگه‌یاند، سوارێز له‌ ماسوولكه‌ی دواوەی قاچی راسته‌ی دووچاری پێكان بووه‌ و گه‌ڕانه‌وه‌شی بۆ یاریگه‌كان، له‌سه‌ر ماوه‌ی چاكبوونه‌وه‌ی له‌ پێكانه‌كه‌ی دیاری ده‌كرێت.

رۆژنامه‌ی ماركا له‌ لای خۆیه‌وه‌ نووسیویه‌تی، سوارێز به‌ شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌تای له‌ یارییه‌كەی بارسا به‌رامبه‌ر سلاڤیا پراگ له‌ چامپیۆنزلیگ، كه‌ ئه‌م هه‌فته‌یه‌ ده‌كرێت، هه‌روه‌ها به‌رامبه‌ر سێلتاڤیگۆ، كه‌ شه‌ممه‌ی داهاتوو له‌ لالیگادا ده‌كرێت، داده‌بڕێت.


سوارێز هه‌روه‌ها له‌ یارییه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی هه‌ڵبژارده‌ی ئۆرۆگوای، كه‌ ئه‌م مانگه‌ ده‌كرێن، به‌شداریی ناكات.

بارسا شه‌وی رابردوو به‌ 1-3 گۆڵ به‌ لێڤانتی دۆڕا، به‌ڵام هه‌ر له‌ پله‌ی یه‌كه‌می لالیگایه‌ به‌ 22 خاڵ و به‌ هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ ریال مه‌درید.




کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە