چامپیۆنسلیگ.. ئەمشەو سانتیاگۆ بێرنابیۆ ئاگر دەکاتەوە

03-11-2015
رووداو وەرزشی
چامپیۆنسلیگ
چامپیۆنسلیگ
نیشانەکردن چامپیۆنسلیگ
A+ A-

ئەگەر مانشێتی دوو هەفتە لەمەوپێشی رووبەووبوونەوەی پاریس سانجێرمان و ریال مەدرید، یەکسانبوونی دەوڵەمەندەکانی فرەنسا بێت بەرامبەر یەدەگەکانی ریال، ئەوا ئەمجارە پێناچێ رافابینیتز بە هەمان ئەنجام لە یاریگای خۆیدا رازی بێت.

دوو هەفتە لەمەوپێش مەدریدیەکان بە هەموو ئەنجامێک جگە لە دۆڕان رازیبوون، چونکە دوورکەوتنەوەی پێنج یاریزانی سەرەکی تیپەکە، ویستی مەدریدییەکانی لە یەکسانبوونا قەتیسکردبوو، بەڵام ئێستا دۆخەکە جیاوازە ئەوەی رافا بیری لێدەکاتەوە بەدەستهێنانی سی خای یاریەکەیە بۆ یەکلاکردنەوەی پێشەنگی کۆمەڵەکە.

ئەوەی باسمانکرد یاری لوتکەی گەڕی چوارەمی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا بوو، لە هەمان کۆمەڵەشدا واتا لە کۆمەڵەی یەکەمدا، ماڵمۆ دەبێتە میوانی شاختیۆر و ئامانجیشی بردنەوە و گەیشتنە یۆرۆپا لیگە.

دەچینە کۆمەڵەی دووەم، ئایندهۆڤن رووبەڕووی فۆڵفسبۆرگ دەبێتەوە، ئەوەی یەکەمیان لە یەکەم و ئەوەی دیکەشیان لە دواوەی کۆمەڵەکە دێت، هەردووکیشیان بەهیوای ئامانجێک بردنەوە بۆ پلەیەکی جیاواز دەجەنگن، لە یاری دووەمدا لە یاری دووەمدا مانچێستەر یونایتد و سێسکا مۆسکۆ شەڕی بەدەستهێنانی پلەی یەکەم دەکەن و نزیکی خالەکانی تیپەکانیش رکابەریەکانی ئەم کۆمەڵەیان پڕ چێژ کردووە.

لە کۆمەڵەی سێیەمدا هەڵۆکانی بێنفیکا رووبەڕووی شێرەکانی گاڵاتاسەرای دەبنەوە و بردنەوەی هەرکامێکیان ئەگەری بەدەستهێنانی پلەی یەکەمی زیاتر دەبێت، لە یاریەکەی دیکەشدا، ئاستانای خاوەن یەک خاڵ و دوا پلەی کۆمەڵەکە رووبەڕووی ئاتلێتیکۆ مەدریدی پێشەنگ دەبێتەوە.

کۆمەڵەی چوارەم یاری نێوان هەردوو یانەی سیڤییا و مانچێستەر سیتی لە خۆ دەگرێت، سیڤییا لەبەردەم خاک و جەماوەریدا دەیەوێت سیتیزن تکبشکێنێت و دووبارە هیوا بۆ یانەکەی بگەڕێنێتەوە و جاریکی دیکە رکابەریەکانی گروپەکە گەرمبکاتەوە دواتریش یۆڤینتۆسی یەکەم دەبیتە میوانی مینشنلادباخ و بە بردنەوەی هەرکامێکیان چارەنوسیان تا رادەک یەکلادەبیتەوە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە