ڤیدیۆ؛ بۆتافۆگۆ دوو خاڵی لەدەستدا و بە پێشەنگ مایەوە

رووداو دیجیتاڵ

یانەی بۆتافۆگۆ، پێشەنگی خولی بەرازیلی لە گەڕی بیست و پێنجەمی خولی بەرازیلدا لە ریۆ دی جانیرۆ، بە گۆڵێک بەرامبەر گۆڵێک لەگەڵ یانەی گۆیاسی میوانی یەکسانبوو.
 
لوکاس هالتەر لە ناوەڕاستی گێمی یەکەمدا بە لێدانێکی سەر لە نزیکەوە گۆڵی یەکەمی بۆ یانەی میوان تۆمارکرد.
 
پاشان تێکینۆ سوارێز دوای چەند خولەکێک لە دەستپێکی گێمی دووەم گۆڵی یەکسانبوونەوەی بۆ بۆتافۆگۆ
 
بەم ئەنجامە، بۆتافۆگۆ بە کۆکردنەوەی 52 خاڵ لە پێشەنگی ریزبەندیی خولەکەدا مایەوە و بە 7 خاڵ لەپێس براگانتینۆوەیە، کە پلەی دووەمی گرتووە.
 
گۆیاس 27 خاڵی هەیە و لە پلەی 16ـی ریزبەندیدایە.