ئەکاد و سەنحاریب شەڕی نازناوی باسکەی کچان دەکەن

03-10-2021
محەممەد کارێزی
نیشانەکردن پاڵەوانێتیی باسکەی کچانی یانەکانی عێراق
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

ئەمڕۆ کاژێر 18:00 یاری کۆتایی پاڵەوانێتیی باسکەی کچانی یانەکانی عێراق لە شاری هەولێر لە نێوان یانەی ئەکاد عەنکاوە و یانەی سەنحاریب بەڕێوەدەچێت. 
 
لە قۆناخی چوارگۆشەی زێڕیندا یانەی ئەکاد عەنکاوە لە یانەی ئەفرۆدێتی بردەوە بە ئەنجامی 65 خاڵ بەرامبەر بە 46 خاڵ، یانەی سەنحاریبیش بە ئەنجامی 70 خاڵ بەرامبەر بە 18 خاڵ لە یانەی شوهەدا وەلجەرحا بردەوە.
 
هەژار مەتی، ئەندامی دەستەی کارگێڕیی یانەی ئەکاد عەنکاوە لە لێدوانێکی تایبەت بە رووداو، رایگەیاند "مۆڕاڵی تیپەکەمان زۆر بەرزە و شەڕی بەدەستهێنانی نازناو دەکەین، داوا لە هاندەرانمان دەکەین پاڵپشتییەکی بەهێزمان بن". 
 
وەرزی ئەمساڵ 8 یانە بەشداری پاڵەوانێتیی باسکەی کچانی عێراقیان لە شاری هەولێر کرد کە یارییەکانی بە شێوازی دوو کۆمەڵە بەڕێوەچوون. 
 
یانەی ئەکاد عەنکاوە لە مێژووی باسکەی کچانی عێراقدا خاوەن زۆرترین نازناوە کە 9 جار نازناوەکەی بەدەستهێناوە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە