یانەکانی بارسێلۆنا، ئیسپانیۆڵ و خیرۆنا دەرگای بارەگا و یاریگەکانیان داخست و هەموو چالاکییەکی وەرزشی خۆیان هەڵپەسارد و مانگرتنیان راگەیاند.
هەرسێ یانەکەی کەتەلۆنیا بارسێلۆنا، ئیسپانیۆڵ و خیرۆنا کە بەشدارن لە لالیگا، مانگرتنیان راگەیاند وەک کاردانەوە لە دژی ئەو توند وتیژییەی بەرامبەر خەڵکی کەتەلۆنیا کرا لە کاتی گشتپرسیەکە لەلایەن پۆلیس و هێزە چەکدارەکانی حکومەتی ئیسپانیا.
سەرۆکی یانەی بارسیلۆنا کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانی گرێدا و ئیدانەی ئەو کارە توندوتیژیەی حکومەتی ئیسپانیا کرد لەکاتی بەڕێوەچوونی گشتپرسی کەتەلۆنیا، هەروەها ئیدانەی ئەو هێرشانەی کرد کە کرانە سەر جیرارد پیکێی بەرگریکاری یانەکە و هەڵبژاردەی ئیسپانیا لەلایەن رۆژنامەکانی مەدرید و هاندەرانی ئیسپانیا.
بارتۆمیۆ ئاشکرایکرد، ناخۆشترین بڕیار کە لە ژیانی خۆی دایبێت، یارییکردنی بارسێلۆنا بوو بەرامبەر لاس پالماس لە رۆژی گشتپرسی کەتەلۆنیا.
هەروەها بارتۆمیۆ داوای لە حکومەتی مەدرید کرد رێز لە دەنگ و ئیرادەی خەڵکی کەتەلۆنیا بگرێت و دان بە مافەکانیان بنێت.
لای خۆیانەوە یانەکانی ئیسپانیۆڵ و خیرۆنا دەرگای بارەگاکانیان داخست و مانگرتنیان لە دژی حکومەتی ئیسپانیا راگەیاند.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ