ڤیدیۆ؛ جواو فیلیکس: دەمەوێ لەگەڵ بارسێلۆنا چامپیۆنزلیگ ببەمەوە

03-09-2023
ئیحسان تاهیر
Photo by Pau BARRENA / AFP
Photo by Pau BARRENA / AFP
نیشانەکردن جواو فیلیکس بارسێلۆنا
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

 

جواو فیلیکس، هێرشبەری نوێی بارسێلۆنا، دوای ناساندنی لە لایەن یانەی کەتەلۆنییەوە، رایگەیاند کە دەیەوێ چامپیۆنزلیگ لەگەڵ بارسێلۆنا بباتەوە، ئەو گوتیشی "یاریکردن بۆ بارسێلۆنا خەونی منداڵیم بووە هەر لەو کاتەوەی سەیری یارییەکانی بارسام دەکرد".
 
ئەمە پوختەی قسەکانی، جواو فیلیکس، هێرشبەری نوێی بارسێلۆنایە:
 
پێموایە هەمووان دەزانن کە من چەندە دڵخۆشم کە لێرەم. خۆم و خێزانەکەم و هاوڕێکانم.  هەموومان کارمان کردووە بۆ ئەوەی لێرە لەم یانەیە بم. خەونی منداڵیم بووە هەر لەو کاتەوەی سەیری یارییەکانی بارسام دەکرد. کەواتە ئەمە خەونێکە کە هاتووەتە دی. من بۆ یارمەتیدان دێمە ئێرە. بۆ ئەوەی یەکێکی دیکە بم لە تیپەکەدا، هیوادارم ئەمە وەرزێکی نایاب بێت.
 
هیوادارم ئەم وەرزە وەرزێکی زۆر باش بێت. دەتوانین دڵخۆشییەکی زۆر بۆ یانەکە و هاندەران بهێنین، دەبێت تێبکۆشین بۆ بەدەستهێنانی نازناوەکان. چونکە ئەم یانەیە بە بردنەوەی نازناوەکان و بەدەستهێنانی گەورەیی دەژی. و ئێمەش بۆ ئەوە دەجەنگین، نازناوی چامپیۆنزلیگمان دەوێ.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە