ڤیدیۆ؛ دیماریا بەردەوامە لە سەرسامکردنی پۆرتوگالییەکان

03-09-2023
ئیحسان تاهیر
ئانخێل دیماریا
ئانخێل دیماریا
نیشانەکردن ئانخێل دیماریا بێنفیکا
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

لە گەڕی چوارەمی خولی نایابی پۆرتوگالدا، بێنفیکا بە چوار گۆڵ لە ڤیتۆریا گویمارایش بردەوە و جارێکی دیکە ئانخێل دیماریای ئەستێرەی ئەرجەنتینی بە ئاستە بەرزەکەی هەمووانی سەرسامکرد.
 
بێنفیکا میوانداری گویمارایشی کرد و لە خولەکی یازدەی یارییەکەدا گۆڵی پێشکەوتنی بەدەستهێنا، کاتێک خۆرخی فیلیپی ئۆلیڤیرا یاریزانی ڤیتۆریا هەوڵیدا ئاراستەی لێدانێکی ئانخێل دی ماریا لابدات، بەڵام بە هەڵە لێدانەکەی گۆڕی بۆ نێو تۆڕی خۆیان.
 
ڤیتۆریا لە خولەکی هەژدەدا بە 10 یاریزان مایەوە، دوای ئەوەی ناوبژیوان بە کارتی سوور جواو مێندێزی دەرکرد.
 
لە خولەکی سی و سێدا ئانخێل دی ماریا گۆڵی دووەمی بێنفیکای تۆمارکرد.
 
بەر لەوەی گێمی یەکەم تەواو ببێت، ئۆرکۆن کۆکو بە پاسێکی دیکەی ئانخێل دی ماریا گۆڵی سێیەمی بێنفیکای لە خولەکی پێنجی زیادکراودا تۆمارکرد.
 
لە یەکەم خولەکی نیوەی دووەمدا. فرێدریک ئۆرسنێس گۆڵێکی دیکەی بۆ یانەی خاوەن یاریگە تۆمارکرد و بێنفیکا 4-0 بردییەوە.
 
بەم سەرکەوتنە بێنفیکا بە کۆکردنەوەی 9 خاڵ لە 4 یارییدا گەیشتە پێشەنگی ریزبەندیی خولەکە. لە کاتێکدا ڤیتۆریا لە پلەی چوارەمدایە بە 9 خاڵ لە چوار یارییدا.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە