ڤیدیۆ؛ ریڤەر پلەیت لەسەر شکستەکانی بەردەوامە

رووداو دیجیتاڵ

یانەی ریڤەر پلەیت جارێکی دیکە شکستی هێنا و بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر بە ڤێلێز سارسفیڵد دۆڕا.
 
لە درێژەی یارییەکانی کۆمەڵەی یەکەمی جامی خولی پیشەگەری ئەرجەنتیندا ریڤەر پلەیت بووە میوانی ڤێلێز سارسفێڵد.
 
لە خولەکی 22 کلاودیۆ ئەکوێنی گۆڵی یەکەمی تیپی خاوەن یاریگەی تۆمارکرد.
 
لە خولەکی 60 سانتیاکۆ کاسترۆ گۆڵی دووەمی سارسفێڵدی تۆمارکرد و یارییەکە لە بەرژەوەندی ئەو یانەیەدا بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر کۆتاییهات.
 
ئەمە سێیەم دۆڕانی لەسەریەکە کە یانەی ریڤەر پلەیت لە دەرەوەی یاریگای خۆیدا تووشی دەبێت. لە کاتێکدا ئەو یانەیە پاڵەوانی ئەم وەرزەی خولی ئەرجەنتین بوو.