ڤیدیۆ؛ نەیمار نەیهێشت ئیکاردی بچێتە یوڤێنتوس

03-09-2019
رووداو وەرزشی
ماورۆ ئیکاردی
ماورۆ ئیکاردی
A+ A-

رووداو - هەولێر

راپۆرتە رۆژنامەڤانییەکانی ئیتالیا، نهێنی شکستهێنانی یوڤێنتوس لە گواستنەوەی ماورۆ ئیکاردی، هێرشبەری پێشووی یانەی ئینتەرمیلان ئاشکرادەکەن.

ئیکاردی لە دوایین ساتەکانی گواستنەوەدا لە ئینتەرمیلان پەیوەندیی بە ریزەکانی پاریس سانجێرمان کرد، دوای ئەوەی یاریزانەکە لە پلانەکانی ئانتۆنیۆ کۆنتی، راهێنەری نیرازۆری دەرهێنرا.

بەپێی هەواڵێکی ماڵپەری کاڵچیۆ مێرکاتۆی ئیتالی، یانەی یوڤێنتوس تەنیا لە یەککاتدا دەیەویست گرێبەست لەگەڵ ئەو یاریزانە بکات، ئەویش ئەگەر پاولۆ دیبالا، پەیوەندیی بە یانەی پاریس سانجێرمان کردبا، بەڵام نەیمار لە یانە فەرەنسییەکە نەڕۆیشت و پاریسیش ئەو یاریزانەی نەگواستەوە.

یوڤێنتوس پلانی هەبوو بەرامبەر 60 ملیۆن یۆرۆ و 10 ملیۆن یۆرۆ گۆڕانکاری دەستەوارەیەک پێشکەشی ئینتەر بکات، بۆ گواستنەوەی ئیکاردی، بەڵام دواجار ئەو یاریزانە چووە فەرەنسا و دیبالاش لە ریزەکانی خانمە پیرەکە مایەوە.

پێشتر میدیای ئیتالی رایگەیاندبوو، کریستیانۆ رۆناڵدۆ داوای لە دەستەی کارگێری یانەکەی کردووە گرێبەست لەگەڵ ئیکاردی بکەن.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە