یاریزانێکی کورد لە تایلەند بووە پاڵەوان

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
ئەحمەد حاجی @AhmedHajy10
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
یاریزانێکی کورد، لە تایلەند بووە پاڵەوانی یاریی موای تای بۆ کێشی 63 کیلۆگرامی، و بە لێدانی کوشندەر یارییەکەی بردەوە.
 
هۆکار حەکیم یاریزانی تەمەن 25 ساڵ، بووە پاڵەوانی پاڵەوانیەتی SBS لە شاری پوکێتی وڵاتی تایلاند، دوای ئەوەی لە یاریزانی پۆڵەندی ئیگۆری بردەوە.
 
یاری موایتای لە 5 گەڕی سێ خولەکی پێکدێت بەڵام هۆکار بە 2 گەڕ و بە لێدانی کوشندە یارییەکەی بردەوە و بوو پاڵەوانی یارییەکە کە رێکخراوی SBS رێکخەری پاڵەوانیەتیەکە بوو، ئەم رێکخراوە یەکێکە لە بەناوبانگترین رێکخراوەکانی جیهان بۆ یاری موای تای.
 
یاریزانە کوردەکە زیاتر لە دوو مانگە لە وڵاتی تایلاندە بۆ ئەوەی خۆی ئامادەبکات بۆ ئەو یارییە گرنگە، پێشتر لە 10 یاریی پرۆفیشناڵدا کێبڕکێ کردووە و 7 یاریی براوە بووە، لە 4 یاریدا بە لێدانی کوشندە بردوویەتییەوە.
 
هۆکار  سەڕاری ئەوەی خوێندکاری بەکالۆریۆسە، بەڵام هەڵگری پشتێنی WMCیە، کە تاکە یاریزانە ئەم پشتێنەی هەیە لە عێراق، هاوکات یاریزانی هەڵبژاردەی عێراقە لە یاری موای تای.
 
بۆکسێنی تایلاندی یاخود موای تای، لە سەتەی حەفتەمی زاینییەوە هەیە بەڵام لە دوای ساڵی 1970 یارییەکە یەکێتییەکی ناسراوی هەیە و وەکو یارییەکی گرنگ سەیر دەکرێت

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە