‎ئەستێرەیەکی ئەرجەنتینی لە پاریس و مەدرید داواکراوە



رووداو دیجیتاڵ

‎جولیان ئەلڤارێز ئەستێرەی مانچێستەر سیتی و هەڵبژاردەی ئەرجەنتین، لەلایەن یانەکانی پاریس سانجێرمان و ئاتلێتیکۆ مەدریدەوە گرنگی پێدەدرێت
 
‎بەپێی سەرچاوەکان یانەی ئەتلێتیکۆ مەدرید، دەستەوارەیەکی فەرمی پێشکێشکردووە بۆ بەدەستهێنانی جولیان ئەلڤارێز.
 
 
 یانە مەدریدییەکە 60 ملیۆن یۆرۆی پێشکێش بە یانەی مانچێستەر سیتی کردووە بۆ ئەوەی دەستبەرداری ئەو یاریزانە بێت، بەڵام پێدەچێت مانچێستەر سیتی بەو ژمارەیە رازی نەبێت و داوای زیاتر بکات
‎ئەمە لە کاتێکدایە کە بەپێی میدیاکانی فەرەنسا، پاریس سانجێرمان دەستەوارەیەکی گەورەتری ئامادەکردووە کە نزیکە لە 80 ملیۆن یۆرۆ و یاریزانێک، بەڵام هێشتا ناوی یاریزانەکە ئاشکرا نەکراوە
‎لویس ئینریکی، راهێنەری یانەی پاریس سانجێرمان، گرنگی بەو یاریزانە ئەرجەنتینیە دەدات و دەیەوێت وەرزی داهاتوو ببێت بە شوێنگرەوەی کیلیان ئێمباپێ.
 
‎جولیان ئەلڤارێز، وەرزێکی دوور و درێژی بەڕێکردووە، نزیکەی ساڵێک و 10 رۆژ بەبێ پشوو لە یاریگاکان بووە لەگەڵ یانە و هەڵبژاردەکەی.
ئەو یاریزانە لەمساڵدا 75 یاری ئەنجامداوە، 19 گۆڵی کردووە و 13 گۆڵی دیکەی دروستکردووە
‎ئەلڤارێز لەگەڵ یانەی مانچێستەر سیتی لە وەرزی رابردوو توانی نازناوی پرێمەرلیگ بەدەستبهێنێت، لەگەڵ هەڵبژاردەی ئەرجەنتینیش توانی نازناوی کۆپا ئەمریکا بەدەستبهێنێت.
‎لە چەند رۆژی رابردوودا، ئەلڤارێز و هەڵبژاردەی ئەرجەنتین دوای شکستەکەیان لە بەرامبەر هەڵبژاردەی فەرەنسا، ماڵئاواییان لە ئۆڵیمپیادی 2024 کرد