ڤیدیۆ؛ ئیڤانز پێشەنگی رالیی فینلاندی لە رۆڤانپێرا وەرگرت

رووداو دیجیتاڵ

 

شۆفێری بەریتانی ئێلفین ئیڤانز، براوەی پێشبڕکێی رالیی فینلاندی 2021، لە پێشبڕکێی ئەمساڵدا پێشەنگی قۆناخی تاقیکردنەوەکانی لە کالی رۆڤانپێرا هاوڕێی لە تیمی تۆیۆتا وەرگرت، بە جیاوازی تەنیا 0.3 چرکە.
 
ئیڤانز مەودا کورتەکەی، کە 4.48 کیلۆمەتر بوو، لە ماوەی 1 خولەک و 57.1 چرکەدا کۆتاییپیهێنا و زەنگی ئاگادارکردنەوەی بۆ رۆڤانپێرا لێدا، کە دوای بەڕێوەچوونی هەشت قۆناخی پێشبڕکێیەکە پێشەنگی گرتبووە.
 
ئۆت تاناک، هەڵگری نازناوەکە، پلەی سێیەمی بەدەستهێنا، چونکە چاوی لەوەیە هیواکانی خۆی بۆ بەدەستهێنانی نازناوی پاڵەوانێتی رالیی جیهانی بە زیندوویی بهێڵێتەوە.
 
ئیزابیکا لاپی، کە ئەویش پێشتر نازناوێکی رالیی فینلاند بەدەستهێناوە پلەی چوارەمی بەدەستهێنا، تاکامۆتۆ کاتسوتا پلەی پێنجەم و تیری نیوڤیل پلەی شەشەمی بەدەستهێنا.