ڤیدیۆ؛ تاتا: مێسی دەیەوێ هەموو خولەکێک یاری بکات

رووداو دیجیتاڵ

 

تاتا مارتینۆ، راهێنەری یانەی ئینتەرمەیامی ئەمریکی، دووپاتیکردەوە کە لیۆنێل مێسی دەیەوێ هەمیشە، هەموو یارییەک و هەموو خولەکێک یاری بکات.
 
لە دوای یاریی ئینتەرمەیامی و ئۆرلاندۆ سیتی، کە لە قۆناخی 32ـی جامی خولەکان بەڕێوەچوو، و ئینتەرمەیامی بە ئەنجامی 3-1 سەرکەوتنی بەدەستهێنا، تاتای راهێنەری ئینتەرمەیامی لە کۆنگرەی رۆژنامەڤانی دوای یارییەکەدا، باسی تیپەکەی و لیۆنێل مێسی کرد.
 
ئەمە پوختەی قسەکانی تاتا مارتینۆیە:
 
پێموایە ئاستێکی باشمان هەیە، لە سەرووی هەموو شتێکەوە بردنەوەکەمان بەدەستهێناوە، کە شوێنێکی باشە بۆ دەستپێکردن. ئێمە لەگەڵ هەر پاسێکدا باشتر دەبین لە دابەشکردنی تۆپەکە، و لە کۆتایی یاریگاکەدا کاریگەرتر دەبین. ئەگەر هەندێک بەرگری بەهێز بکەین، کە من جۆرێک لە گەشەکردن لەو لایەنەدا دەبینم، و بتوانین گۆڵەکەمان بە خاوێنی بپارێزین، یاریزانەکان لە هێڵی ناوەڕاستەوە دەرفەتی باشتریان دەبێت بۆ ئەوەی بچنە پێشەوە و لە هەموو یارییەکدا گۆڵ تۆماربکەن.
 
سەبارەت بە لیۆ، ئەو هەمیشە دەیەوێ هەموو یارییەکان و هەموو خولەکەکان یاری بکات. ئەو هەموو یارییەکەی بەرامبەر ئەتلانتا ئەنجام نەدا وەک ئەوەی لەسەری رێککەوتبووین. کاتێک یارییەکە تا راددەیەک یەکلاییمان کردبووەوە ئەو 10 یان 15 خولەک هاتە دەرەوە. بەڵام لە یاریی ئەمجارە هیچ هۆکارێک نەبوو بۆ ئەوەی دانیشێت، بینیم دۆخەکە بە باشی رۆیشت و یارییەکەی بە باشی تەواوکرد. ئەگەر بەردەوام بێت لە زیادکردنی خولەکەکانی یاریکردن لە هەر یارییەکدا، ئەوا ئاسوودەتر دەبێت و توانای جەستەییشی باشتر دەبێت.