چوار وڵاتی ئەمریکای باشوور کار بۆ بەڕێوەبردنی مۆندیالی 2030 دەکەن

03-08-2022
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن مۆندیال
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

بەرپرسانی ئەرجەنتین، ئۆرۆگوای، چیلی و پاراگوای هەوڵەکانیان بۆ پێشکێشکردنی دۆسیەی میوانداریکردنی مۆندیالی 2030 دەستپێکرد بۆ ئەوەی بە هاوبەشی مۆندیالەکە بەڕێوەببەن.
 
لویز لاکای پو، سەرۆکی ئۆرۆگوای سەرکردایەتی کۆبوونەوەیەکی ئەو وڵاتەی کرد، کە تێیدا ئەلیخاندرۆ دۆمینگێز، سەرۆکی کۆنمیبۆڵ ئامادەیبوو و گفتوگۆ لەبارەی میوانداریکردنی مۆندیالی 2030 لەلایەن ئەو وڵاتانەوە کرا، کە ئۆرۆگوای دەیەوێت مۆندیال بگەڕێنێتەوە یاریگەی سێنتێنایۆ کە یەکەم مۆندیالی لە 1930 تێیدا بەڕێوەچوو.
 
سەرۆکی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەمریکا دەڵێت " خەونی هەموو کیشوەرەکەیە میوانداریی پاڵەوانێتییەکە بکات.
 
ئەم هەوڵانەی ئەمریکای باشوور بۆ میوانداریکردنی مۆندیال لەکاتێکدا پۆروگال و ئیسپانیاش بەهاوبەشی کار بۆ بەڕێوەبردنی ئەو مۆندیالە دەکەن.
 
مۆندیالی 2026 لە ئەمریکا و مەکسیک و کەنەدا دەکرێت، ئەگەر ئەمریکای باشوور مۆندیالی 2030 بباتەوە، بینەرانی تۆپی پێ دەبێت دوو مۆندیال بەدوای یەکدا شەوان نەخەون بۆ ئەوەی بینەری یارییەکان بن.
 
دوایینجار کە مۆندیال لە ئەمریکای باشوور بەڕێوەچوو، مۆندیالی 2014 بوو کە بەرازیل میواندارییکرد و ئەڵمانیا نازناوی پاڵەوانێتییەکەی بردەوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە