کیلیان ئێمباپێ بڕیاری رۆیشتنی لە مۆناکۆ داوە

03-08-2017
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن کیلیان ئێمباپێ، گواستنەوە
A+ A-


رووداو - هەولێر

کیلیان ئێمباپێ، هێرشبەری گەنجی یانەی مۆناکۆ داوای لە دەستەی کارگێری یانەکەی کردووە لە گواستنەوەی ئەم هاوینەدا یانەکە بەجێدەهێڵێت، بەمەش دەرگای بەڕووی یانە گەورەکانی ئەوروپادا کردەوە، بۆ ئەوەی داوای یاریزانەکە بکەن.

رۆژنامەی لی 10 سپۆرتی فەرەنسی رایگەیاندووە، ئێمباپێ داوای لە دەستەی کارگێری یانەی مۆناکۆ کردووە لەم هاوینەدا دەستبەرداری یاریزانەکە ببن.

رۆژنامەی مارکای نزیک لە ریال مەدرید رایگەیاندووە، یاریزانەکە نزیکە لە چوونی بۆ ریال مەدرید و یانەکە دەیەوێت جێگەی ئەلڤارۆ مۆراتا بە گواستنەوەی ئەو یاریزانە پڕبکاتەوە کە دوو هەفتە پێش ئێستا چووە یانەی چێڵسی.

راپۆرتە رۆژنامەڤانییەکان ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن جگە لە ریال مەدرید یانەکانی مانچێستەر سیتی و بارسێلۆناش رکابەری لە سەر گواستنەوەی ئەو یاریزانە بۆ ریزەکانیان دەکەن.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە