ڤیدیۆ؛ بەرازیل یەکسانبوو و کەوتە بەردەم تاقیکردنەوەی ئاگرین

03-07-2024
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
بەرازیل
بەرازیل
نیشانەکردن بەرازیل کۆپا ئەمریکا
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

هەردوو هەڵبژاردەی بەرازیل و کۆڵۆمبیا لە دوایین یارییاندا لە قۆناخی کۆمەڵەکانی کۆپا ئەمریکادا رووبەڕووی یەکبوونەوە، هەردوولا یەکسانبوون و بەیەکەوە گەیشتنە قۆناخی داهاتوو.
 
لە سەرەتای یارییەکەدا بەهۆی تووند یارییکردنەوە ڤینیسیۆس جونیۆر کارتی زەردی پێدرا، دوای ئەوە جەیمس رۆدریگێز بەلێدانێکی بەهێز هەڕەشەی لە گۆڵی بەرازیل کرد.
 
لە خولەکی 12 رافینیا بەلێدانێکی راستەوخۆ سەرنجڕاکێش گۆڵی پێشکەوتنی بۆ هەڵبژاردەی بەرازیل تۆمارکرد و سیلیساوی پێشخست.
 
زۆری نەبرد، لە خولەکی 19 کۆڵۆمبیا ئەنجامەکەی راستکردەوە، بەڵام ناوبژیوان دوای گەڕانەوەی بۆ ڤار گۆڵەکەی رەتکردەوە.
 
بەرازیل درێژەی دایە هێرشەکانی بۆ سەر گۆڵی کۆڵۆمبیا، ڤینیسیۆس جونیۆر لەنێو ناوچەی سزا بەردرایەوە، هەمووان داوای لێدانی سزا دەکەن، بەڵام ناوبژیوان درێژەی بە یارییەکەدا.
 
پێشکۆتاییهاتنی نیوەی یەکەمی یارییەکە، دانیێل مونۆز ئەنجامەکەی بۆ هەڵبژاردەی کۆڵۆمبیا یەکسانکردەوە و یارییەکەی گەڕاندەوە خاڵی سەرەتا.
 
لە خولەکەکانی کۆتایی یارییەکەدا، یاریزانانی هەردوولا چەند هێرشێکیان بردە سەر گۆڵی یەکدی، بەڵام بێ ئەنجام بوو، یارییەکە بە گۆڵێک بۆ هەرلایەک کۆتاییهات.
 
هەردوو هەڵبژاردە گەیشتنە قۆناخی هەشت، بەڵام کۆڵۆمبیا بە یەکەم و بەرازیل بە دووەم، سیلیساو لە قۆناخی داهاتوودا بەرامبەر ئۆرۆگوای یاریی دەکات و کافێتێرۆسیش بەرامبەر پەنەما.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە