فەرمی.. تۆنالی چووە نیوکاسل و سێ ریکۆردی شکاند

 

رووداو دیجیتاڵ

یانەی نیوکاسل یونایتدی ئینگلیزی بەشێوەیەکی فەرمی گواستنەوەی ساندرۆ تۆنالی، ئەستێرەی هێڵی ناوەڕاستی یانەی میلانی بۆ یانەکەی راگەیاند و یاریزانەکە دەبێتە گرانترین یاریزانی یانەکە.

نیوکاسل گواستنەوەی یاریزانەکەی لەسەر ماڵپەری فەرمی خۆی بڵاوکردەوە و نووسیوویەتی "دڵخۆشین بە راگەیاندنی گرێبەستکردن لەگەڵ ساندرۆ تۆنالی، یاریزانی یانەی ئەیسی میلان، یاریزانە 23 ساڵەکە تاوەکو ساڵی 2028 پەیوەندی بە ماگپایس دەکات و لە سانت جەیمس پارک یارییدەکات."
 
نیوکاسل لە توویتەر نووسیوویەتی "بەخێربێیت بۆ نیوکاسل ساندرۆ."
 
دوای پەیوەندیکردنی بە یانە ئینگلیزییەکە، ساندرۆ تۆنالی بەرامبەر 60 ملیۆن پاوەند کە دەکاتە 70 ملیۆن یۆرۆ هاوشێوەی ئەلیکساندەر ئیزاک بووە گرانترین یاریزان لە مێژووی یانەکەدا گواسترابێتەوە.
 
جگە یەکەم گرانترین یاریزانی مێژووی خولی ئیتاڵیایە گرێبەستی لەگەڵ یانەیەک واژۆکردبێت.
 
تۆنالی دوای بەجێهێشتنی یانەی میلان دەبێتە گرانترین یاریزان لە مێژووی یانەکەدا پەیوەندیی بە یانەیەکی دیکەوە کردبێت، بەمەش پێش ریکاردۆ کاکا کەوت، کە پێشتر لە میلانەوە بە 67 ملیۆن یۆرۆ چووبووە ریال مەدرید.