جواو فیلیکس هاتە شوێنی کریستیانۆ رۆناڵدۆ

رووداو - هەولێر

بە فەرمی جواو فیلیکسی بەهرەمەندی پۆرتوگالی چارەنووسی یەکلایی بووەوە و یانەی داهاتووی دیاریکرا.

دوای ئەوەی لە وەرزی رابردوودا لەگەڵ یانەی بێنفیکا ئاستێکی بەرزی پێشکەشکرد و بووە جێی سەرنجی چەند یانەیەکی گەورەی ئەوروپا، ئەمڕۆ بە فەرمی یانەی ئاتلێتیکۆ مەدرید جواو فیلیکسی یاریزانی پۆرتوگالی گواستەوە یانەکەی.

جواو تەمەنی تەنیا 19 ساڵە و بە 126 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە رۆخی بلانکۆسەوە کرد و بووە گرانترین یاریزانی لە مێژووی یانەکە و پۆرتوگال لە شوێنی کریستیانۆ رۆناڵدۆ.