رۆدریگۆ بەگژ یانەکەیدا دەچێتەوە

رۆدریگۆ هێرناندیز یاریزانی هێڵی ناوەندی یانەی ئاتلێتیکۆ مەدریدی ئیسپانی، خۆی بڕیاریدا مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی بە ئەتلێتیکۆ مەدرید بدات کە 70 ملیۆن یۆرۆیە،، ئێستا رۆدریگۆ ئاریزانێکی سەربەستە و هیچ پەیوەندییەکی بە یانەی رۆخی بلانکۆسەوە نەماوە و بۆ هەر یانەیەک ئارەزوو بکات، دەتوانێ پەیوەندیی پێوە بکات.

رۆژنامەی مارکای ئیسپانی بڵاویکردەوە "رۆدریگۆ کە ناسراوە بە رۆدری، داوای لە جێبەجێکاری کارەکانی کردووە، مەرجی هەڵوەشاندنەوەی بدات بە ئاتلێتیکۆ و داهاتووی یەکلایبکەنەوە بۆ ئەوەی چیتر پەیوەندی بە ئاتلێتیکۆ مەدریدەوە نەمێنێت".


هەریەکە لە یانەکانی مانچێستەر سیتی و بایرن میونشن گرنگی بە تواناکانی یاریزانە ئیسپانییەکە دەدەن، هەردوو یانە لە کێبڕکێیەکی تونددان بۆ بەدەستهێنانی تواناکانی رۆدری.

رۆدریگۆ وەرزی 2018 بە بڕی 25 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە ریزەکانی ئاتلێتیکۆ مەدریدەوە کرد، لەژێر سەرپەرشتی دیێگۆ سیمیۆنی راهێنەری ئاتلێتیکۆ لە 47 یاری و بەدیاریکراویی 3675 خولەک بەشداریی کردووە، لەو ماوەدا 3 گۆڵی تۆمار کردووە و گۆڵێکیشی دروست کردووە.