پەیامی ماڵئاوایی ئینێستا لە هاندەرانی ئیسپانیا

03-07-2018
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن ئاندرێس ئینێستا، ئەستێرەی ئیسپانیا، مۆندیال
A+ A-

رووداو - هەولێر

ئاندرێس ئینێستا، دوای وازهێنانی لە یارییکردنی نێودەوڵەتی دڵخۆشی خۆی بەرامبەر کاروانەکەی لەگەڵ هەڵبژاردەی ئیسپانیا پێشاندا.

ئینێستا دوای دۆڕانیان بەرامبەر رووسیا لە قۆناخی 16ـی جامی جیهانی و ماڵئاواییکردنیان لە پاڵەوانێتییەکە وازهێنانی لە یارییکردنی نێودەوڵەتی راگەیاند.

ئەستێرەکەی لارۆخا لەسەر ئەکاونتی خۆی لە تویتەر نووسیوویەتی،  بەختم هەبوو یەکێک بووم لە یاریزانەکانی هەڵبژاردەی ئیسپانیا و بەشدارم لە باشترین قۆناخی تۆپی پێی ئیسپانیا، لەگەڵ ئەو نەوەیەی هەڵبژاردەکە کە کات و ساتێکی زۆر سەرنجڕاکێشیان لە هەڵبژاردەکەدا دروستکردبوو.

ئینێستا لەبەشێکی دیکەی قسەکانیدا نووسیوویەتی، بە کاتی قورسدا تێپەڕین و زۆرجار بێهیوا بووین، لەو 14 ساڵەی لەگەڵ هەڵبژاردەکەبووم، بەڵام دواجار لەگەڵ هەڵبژاردەکە دەستکەوتی زۆریشمان بردەوە.



یاریزانی پێشووی بارسێلۆنا زیاتر دەڵێت، ئەو بڕیارەی داومە ئاسان نەبوو، چەندین مانگ بیرم لێی کردووەتەوە، بەڵام دەمزانی هەر دەگەمە کۆتایی.

لە کۆتایی قسەکانیدا وێنەکێشە ئیسپانییەکە سوپاسی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا دەکات بۆ ئەو پاڵپشتییەی لە یاریزانەکەیان کردووە، سوپاسی هەموو بەرپرسان، بەڕێوەبەر و کارمەندانی هەڵبژاردەکە دەکات کە بەدرێژایی ئەو چەند ساڵە لەگەڵ یاریزانەکە هاوکاربوون، هەروەها سوپاسی زۆری خانەوادەکەی دەکات بۆ پاڵپشتیکردنیان و دەڵێت، سوپاس بۆ ئەو پاڵپشتییە بێ مەرجەتان.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە