رۆژنامەکانی تورکیا: پێپێ بووەتە یاریزانی بێشیکتاش


رووداو-هەولێر

یانەی بێشێکتاشی تورکی نزیکبووەتەوە لە گواستنەی پێپێی یاریزانی هەڵبژرادەی پۆرتوگال و یاریزانی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی.

دوای ئەوەی ماوەی دوو وەرزە یانەی داڵەکان لە سوپەرلیگی تورکی باشترین ئاست پێشکەش دەکەن، دەیەوێت ئەستێرەیەکی دیکەی جیهان بگوازێتەوە یانەکەی.

شەوی رابردوو پێپێ لەگەڵ هەڵبژاردەی پۆرتوگال لە جامی کیشوەرەکان بەشداری یارییەکەی کردو توانییان پلەی سێیەمی جامەکە بگرنە دەست،  هەر بۆیە دوای یارییەکەش یانە تورکییە لەگەڵ پێپێ دواو رازی کرد بەم نزیکانە گەشت بکات بۆ ئیستانوڵ.

یاریزانە 34 ساڵییەکە لەگەڵ یانەی داڵە رەشەکان گرێبەست بۆ ماوەی 2 ساڵ واژوو دەکات بە بڕی 10 ملیۆن یۆرۆ.