مانوێل نۆیەر: فەڕەنسا بەهێز و ترسناكە

03-07-2014
ئه‌رسه‌لان عه‌بدولڵا
ئه‌رسه‌لان عه‌بدولڵا
نیشانەکردن ئەڵمانیا مۆندیال نۆیەر
A+ A-

رووداو - هەولێر

مانوێل نۆیەر گۆڵپارێزی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا وەڵامی ئەو رەخنانەی دایەوە كە ئاراستەی تیپەكەی دەكرێت لە مۆندیالی بەڕازیل و دەگوترێت ئەڵمانیا ئاستی دابەزیوە، بە تایبەتی دوای سەركەوتنە زەحمەتەكەی بەسەر هەڵبژاردەی جەزائیر لە قۆناخی هەشتەمی مۆندیالدا.

نۆیەر لەمبارەیەوە گوتی: هیچ شتێك لە سەركەوتن گرنگتر نییە.

نۆیەر هەروەها رایگەیاند كە تیپەكەیان لەو ئاستە رازی نین كە تا ئێستا پێشكەشیان كردووە، بەڵام لە هەمان كاتدا روونیكردەوە كە ئەنجام و پێشكەوتن لە مۆندیالدا گرنگترین شتە.

گۆڵپارێزی ئەڵمانیا گوتی: "دڵخۆشنین بە ئاستی تیپەكەمان، بەڵام لە كۆتاییدا بە شایستەیی سەركەوتنمان تۆماركردووە و سەركەوتنیش لە هەموو شت گرنگترە.

سبەی هەینی ئەڵمانیا لە قۆناخی هەشتەمی مۆندیالدا بەرامبەر فەڕەنسا یاریی دەكات، یارییەكەش لە یاریگەی بەناوبانگی ماراكانا ئەنجامدەدرێت.
نۆیەر رایگەیاند تیپەكەیان بە تەواوی دڵخۆشن كە لە ماراكانا یاریی دەكەن.

بەڵام گوتیشی: "فەڕەنسا تیپێكی ترسناكە، دەتوانن بە شێوازی جۆراوجۆر یاریی بكەن، رەنگە تا ئێستاش بە ئاستێكی نمونەیی دەرنەكەوتبن، بەڵام زۆر بەهێزن.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە