لێدوانی فەرمی ئینتەر میامی لەسەر گواستنەوەی لیۆنێل مێسی

03-06-2023
ئیحسان تاهیر
نیشانەکردن لیۆنێل مێسی ئینتەر میامی
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

 

کریس هێندێرسۆن، بەڕێوەبەری وەرزشیی یانەی ئینتەر میامی، رەتیدەکاتەوە رۆیشتنی فیل نێڤڵی راهێنەری یانەکە هیچ پەیوەندییەکی بە هاتنی لیۆنێل مێسی ئەستێرەی ئەرجەنتینییەوە هەبێت بۆ یانەکەیان، هەروەها رەتیکردەوە باسی هاتنی مێسی بۆ یانەکەیان بکات.
 
بەڕێوەبەری وەرزشیی یانەی ئینتەر میامی، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا، باسی تیپەکەیانی کرد و دووپاتیکردەوە "لێرە تیپێکی بەهێز و رکابەریمان هەیە، ئەوەندە باشە بتوانێت یارییەکان بباتەوە، یاریزانی گەورەمان هەیە کە برسی گۆڵن. بێگومان لەپێناو هاندەرانمان لێرە و لە پێناو چاوەڕوانییەکان بۆ ئەم یانەیە پێویستە لە ئاستێکی بەرزتردا بین.
 
ئەو رەتیکردەوە دەستلەکارکێشانەوەی فیل نێڤڵ لە نێوەڕاستی وەرزەکەدا، هیچ پەویوەندییەکی بە ئەگەری هاتنی مێسی بۆ یانەکەیانەوە هەبێت و گوتی "رۆیشتنی نێڤڵ هیچ پەیوەندی بە مێسییەوە نییە".
 
سەبارەت بە ئەگەری  گواستنەوەی لیۆنێل مێسی لە لایەن یانەکەیانەوە؟ کریس هێندێرسۆن لە وەڵامدا گوتی "سەبارەت بەو یاریزانانەی کە لە لیستەکەماندا نین، باسیان ناکەم و ناچمە نێو هیچ وردەکارییەکەوە. ئەمڕۆ لێرەم بۆ ئەوەی باسی خاڤیێر مۆرالێس بکەم، باسی تیپەکەمان بکەم، هەروەها باسی یارییەکەمان لە چارەکی کۆتایی جامدا بکەم، و پاشان یاریی داهاتوومان لە کۆتایی هەفتەدا. هەفتەیەکی قورسمان لەپێشەوە ئێستا تەنیا بیر لەم هەفتەیەمان دەکەینەوە". 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە