"چامپیۆنزلیگی ئاسیا لە قەتەر تەواو دەکرێت"

03-06-2020
ئیحسان تاهیر
نیشانەکردن چامیۆنزلیگی ئاسیا قەتەر
A+ A-

رووداو - هەولێر

هەندێک لە سەرچاوە رۆژنامەڤانییەکان باس لەوە دەکەن کە لەنێو یەکێتی تۆپی پێی ئاسیادا بۆچوونێک هەیە بۆ ئەوەی یارییەکانی چامپیۆنزلیگی ئاسیا لە یەک وڵات و بەشێوەی خول تەواو بکرێن.

ئەو سەرچاوانە باس لەوە دەکەن کە چەند ئەندامێکی یەکێتی تۆپی پێی ئاسیا پێیانباشە یارییەکانی ئەو پاڵەوانێتییە لە وڵاتی قەتەر بەڕێوەبچن، بەهۆی ئەوەی کە خاوەنی کۆمەڵێک یاریگەی باش و ئامادەیە.

ئەوانەی خاوەنی ئەو بۆچوونەن، پێیانوایە یاریگەکانی قەتەر بە سیستمی ساردکەرەوە ئامادەکراون و زۆر گونجاو دەبن بۆ ئەوەی لە وەرزی هاوینیشدا یارییەکانیان تێدا ئەنجام بدرێن.

ئەم پێشنیازە لە کاتێکدایە کە زۆربەی یانەکانی بەشدار لە چامپیۆنزلیگی ئاسیا لەگەڵ ئەوەدان رێگەیەک بدۆزرێتەوە بۆ تەواوکردنی پاڵەوانێتییەکە.

بڕیارە لە رۆژانی داهاتوودا یەکێتی تۆپی پێی ئاسیا میکانیزمێکی نوێ رابگەینێت بۆ تەواوکردنی یارییەکانی پاڵەوانێتییەکە، کە پێشبینی دەکرێت سیستمی یاری چوون و گەڕانەوە نەهێڵێت و هەموو یارییەکان یەکلاکەرەوەبن.

سەرچاوەکانی نزیک لە یەکێتی تۆپی پێی ئاسیا دەڵێن لە ماوەی دوو هەفتەدا یەکێتی تۆپی پێی ئاسیا بڕیاری خۆی لەو بارەیەوە دەدات.

لە سەرەتای مانگی ئاداری رابردووە سەرجەم خول و پاڵەونێتییە وەرزشییەکان راگیران، بەهۆی مەترسییەکانی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، کە خەریکە هێدی هێدی هاندێکیان دەستپێدەکەنەوە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە