رۆلاند گارۆس.. نادال و فێدرێر بردییانه‌وه‌


رووداو - هه‌ولێر

له‌ پاڵه‌وانیه‌تیی تێنسی رۆلاند گارۆسدا، هەریەکە لە رافایێل نادال و رۆجێر فێدرێر لە یەک قۆناخدا دوو ئەنجامی هاوشێوەیان تۆمارکرد و گەیشتنە قۆناخی هەشت، لە دوای ئەوانیش ستانیسلاس چاڤرینکا لە یارییەکی ماراسۆنیدا تسیتسیپاسی یۆنانی بڕی.

 لەسەر ئاستی خانمانیشدا هەریەکە لە جوانا کۆنتا و سلۆن ستیڤێنز بە سەرکەوتوویی قۆناخی 16یان بڕی.