به‌هۆی سه‌ڵاحه‌وه توندوتیژی دژ به موسڵمانان كه‌مده‌بێته‌وه
زانكۆی ستانفۆرد له ویلایه‌تی كالیفۆڕنیای ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، توێژینه‌وه‌یه‌كی ئه‌نجامداوه سه‌باره‌ت به كاریگه‌ری په‌یوه‌ندیكردنی محه‌ممه‌د سه‌ڵاحی ئه‌ستێره‌ی میسری به ریزه‌كانی یانه‌ی لیڤه‌رپوولی ئینگلیزییه‌وه، به‌سه‌ر دژایه‌تیكردنی موسڵمانان له ئینگلته‌را.
محه‌ممه‌د سه‌ڵاح له هاوینی 2017 له یانه‌ی رۆمای ئیتالییه‌وه په‌یوه‌ندی به ریزه‌كانی لیڤه‌رپووله‌وه كرد و له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی یۆرگن كلۆپی راهێنه‌ره‌وه، تواناكانی به‌شێوه‌یه‌كی زۆر سه‌رسوڕهێنه‌ر گه‌شه‌یان كرد و بووه یه‌كێك له باشترین یاریزانانی جیهان، كه به‌هۆیه‌وه و به‌هۆی ئه‌و ره‌وشته جوانه‌ی له‌نێو یاریگه و له ده‌ره‌وه‌ش هه‌یه‌تی بووه‌ته یه‌كێك له خۆشه‌ویستترین كه‌سایه‌تییه‌كانی شاری لیڤه‌رپوول و ته‌نانه‌ت ئینگلته‌راش.
ئه‌و توێژینه‌وه‌یه ده‌ریخستووه كه سه‌ڵاح رۆڵێكی كاریگه‌ری بینیوه له كه‌مكردنه‌وه‌ی رێژه‌ی تاوانه‌كانی توندوتیژی و رقلێبوونه‌وه له‌دژی موسڵمانان، له شاری لیڤه‌رپوول و ته‌نانه‌ت ئینگلته‌راش.
ئه‌و توێژینه‌وه‌یه باس له‌وه ده‌كات كه ناوچه‌ی میرسیساید له شاری لیڤه‌رپوول، كه یانه‌كه له‌وێ دامه‌زراوه و ته‌نانه‌ت له هه‌ندێ شاری دیكه‌ش، له‌وه‌ته‌ی محه‌ممه‌د سه‌ڵاح بووه‌ته یاریزانی لیڤه‌رپوول، رێژه‌ی تاوانه‌كانی توندوتیژی و رقلێبوونه‌وه له‌دژی موسڵمانان به رێژه‌ی 18.9% كه‌میكردووه، ئه‌مه له كاتێكدایه كه له‌و ماوه‌یه‌دا رێژه‌ی تاوانه‌كانی دیكه‌ی وه‌ك دزیكردن له‌و شوێنانه كه‌می نه‌كردووه.
هه‌ر ئه‌و توێژینه‌وه‌یه ده‌ریشیخستووه كه ئه‌و تویتانه‌ی له دژی موسڵمانان له تویته‌ر ده‌كرێن، به‌هۆی سه‌ڵاحه‌وه بۆ 3% دابه‌زیوه، به‌پێچه‌وانه‌ی شاره‌كانی دیكه‌ی ئینگلته‌را.