ماتیاس دی لێخت لە مێرکاتۆ ریکۆرد تۆمار دەکات

03-06-2019
ئەحمەد سەنگاوی
ئەحمەد سەنگاوی @ahmadsangawe
نیشانەکردن گواستنەوە - ماتیاس دی لێخت
A+ A-

یانەی یۆڤینتوسی ئیتاڵی نرخێکی خەیاڵی پێشکەشی یانەی ئەیاکس ئەمیستردام کردووە بەمەبەستی گواستنەوەی دی لێختی بەرگریکاری یانەکە لە مێرکاتۆی هاوینی داهاتوودا.

رۆژنامەی "توتۆ سپۆرت"ی ئیتاڵی بڵاویکردەوە "یانەی یۆڤینتۆس هاتە ریزی ئەو یانانەی کە کێبڕکیی بەدەستهێنانی تواناکانی ماتیاس دی لێخت دەکەن، بەڵام یۆڤی جیاواز لە مانچێستەر یونایتد و بارسێلۆنا ئامادەیە دی لێخت بکات بە گرانترین بەرگریکار لە مێژووی میرکاتۆدا".

رۆژنامەکە ئاماژەی بەوە کردووە " دی لێخت بارسا بە گونجاوترین یانە دەزانێت پەیوەندیی پێوە بکات، بەڵام یانەی یۆڤینتۆس جددیتر هەوڵ بۆ گواستنەوەی کاپتنی یانەی ئەیاکس دەدات، کە ئامادەیە 85 ملیۆن یۆرۆ  لە بەرامبەر بەدەستهینانی تواناکانی دی لێخت بدات  بە یانەی ئەیاکس ئەمێستردام".

رۆژنامەکە روونیکردەوە "بەرگریکارە تەمەن 19 ساڵییەکەی هەڵبژاردەی هۆڵەندا، رایگەیاندووە، دوای یاری کۆتاییهاتنی پاڵەوانێتی وڵاتانی ئەوروپا، بە شێوەیەکی فەرمی، رادەگەیەنیت کە پەیوەندیی بە چ یانەیەکەوە دەکات، بەڵام ئیستا نایەویت بڕیاردان لەبارەی ویستەگەی داهاتووی، کاریگەری لەسەر ئاستی لە هەلبژاردەی هۆڵەندا دروست بکات".

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە