هۆکاری وەستانی کارەکانی نوێکردنەوەی گرێبەستی تێرشتیگن

03-05-2020
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن تێرشتیگن
A+ A-

رووداو - هەولێر

مارک ئاندرێ تێرشتیگن، گۆڵپارێزی ئەڵمانی و یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی، هۆکاری وەستانی گفتوگۆیەکانی لەگەڵ یانەکەی بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی ئاشکرا دەکات.

تێرشتیگن گرێبەستەکەی لە 2022 لەگەڵ بارسا کۆتاییدێت، لەرێگەی لایڤێکی ئینستاگرامەوە ویستی خۆی بۆ مانەوە لە بارسا پێشاندا و گوتی، جاری یەکەم گفتوگۆمان کردووە، بەڵام بەدڵنیاییەوە ئێستا شتی زۆر گرنگتر هەن.

گۆڵپارێزە ئەڵمانییەکە دووپاتیدەکاتەوە کە ڤایرۆسی کۆرۆنا هۆکاری سەرەکی وەستانی گفتوگۆیەکانیەتی، بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ بارسێلۆنا.

تێرشتیگن دڵنیایی دایە هاندەرانی بارسێلۆنا گوتی، زۆر دڵخۆشم لێرە لە بارسا، بارودۆخی وەرزشی باشە، یانەکەمان بەباشی کاردەکات، دەتوانم داوای چ شتێکی دیکە بکەم؟



لەبارەی پارێزگاریکردن لە توانای جەستەیی خۆی ئاندرێ دەڵێت، یانەکەم بەرنامەی راهێنانی بۆ ناردووم، بەڵام لای ئێمە پێویستە هەر خۆمان ئەوە بکەین.

لە وەڵامی پرسیارێکدا لەبارەی گەڕانەوە بۆ بۆرووسیا میونشنگلادباخ، کە سەرەتای دەرکەوتنی لەو یانەیە بووە، تێرشتیگن گوتی، لەسەر ئەوە راهاتووم کە نەڵێم هەرگیز نابێت، هەمیشە بۆرووسیام خۆشدەوێت.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە