كارزان كانه‌بی
رووداوی وه‌رزشی ـ پیرمام
راهێنه‌رى تیپى تۆپى پێى یانه‌ى ئارارات، به (رووداوى وه‌رزشی) راگه‌یاند ئێمه به‌رده‌وام له‌لایه‌ن به‌شێك له ناوبژیوانانه‌وه غه‌درمان ده‌رهه‌ق ده‌كرێ و گوتی "سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش خۆبه‌ده‌سته‌وه ناده‌ین و به‌رده‌وام ده‌بین له ململانێكردن له‌سه‌ر بردنه‌وه‌ی نازناوى خولى نایابى كوردستان".
یانه‌ى ئارارات، تاوه‌كو ئێستا بۆ كۆكردنه‌وه‌ی 20 خاڵ پله‌ی سێیه‌می ریزبه‌ندی یانه‌كانی خولى نایابى كوردستانی گرتووه، ته‌نیا 3 هه‌فته ماوه بۆ ئه‌وه‌ى نازناوى ئه‌م وه‌رزه یه‌كلایی ببێته‌وه، ئارارات هه‌میشه ململانێ له‌سه‌ر به‌ده‌ستهێنانى نازناوى خوله‌كه ده‌كات، به‌ڵام به‌قسه‌ی راهێنه‌ره‌كه‌ی، ناوبژیوانان زۆر سته‌میان ده‌رهه‌ق ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌رنا ئه‌نجامه‌كانیان باشتریش ده‌بن.
ئه‌نوه‌ر عه‌زیز، راهێنه‌رى یانه‌ى ئارارات، به (رووداوى وه‌رزشی) گوت "ئێمه به‌رده‌وام كێشه‌ى ئه‌وه‌مان هه‌بووه كه ناوبژیوانان غه‌در و هه‌ڵه‌مان له‌دژی ده‌كه‌ن، ئێمه نازانین چى بكه‌ین، به به‌ڵگه‌وه هه‌ڵه زهقهكانمان داوه‌ته به‌رپرسانى یه‌كێتى تۆپى پێى كوردستان، له قۆناخى یه‌كه‌میش ئه‌و كاره‌مان ده‌رهه‌ق كراوه، لێناگه‌ڕێن ئامانجه‌كه‌مان بپێكین". ئه‌و راهێنه‌ره نموونه‌یه‌كی بۆ قسه‌كانی هێنایه‌وه‌و گوتی "له یارییهكهماندا به‌رامبه‌ر شێروانه، گۆڵێكی دروستمان ره‌تكرایه‌وه‌و لێدانێكى سزاى دروستیشمان بۆ ئه‌ژمار نه‌كرا".
راهێنه‌ری یانه‌ی ئارارات، داوایكرد ناوبژیوانانیش له‌سه‌ر هه‌ڵه و غهدرهكانیان سزا بدرێن "پێوسته ناوبژیوانیش وه‌ك راهێنه‌ر و یاریزانان سزا بدرێن بۆ ئه‌وه‌ى هه‌ڵه‌كانیان دووباره نه‌كه‌نه‌وه، ده‌بێ ئه‌وان به پاره سزا بدرێن نه‌ك به را‌گرتن". هه‌روه‌ها گوتیشی "سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌و غه‌دره‌ی لێمانكراوه ئێمه سارد نابینه‌وه، بگره زیاتریش سوور ده‌بین له‌سه‌ر ململانێكردن له‌سه‌ر نازناوى خولى نایابى كوردستان".
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ