ئامارەکانی بەر لە یاریی لوتکەی نێوان بارسێلۆنا و سێڤییا

03-04-2022
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن بارسێلۆنا سێڤییا
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

 

ئەمشەو کاژێر 22:00 بە کاتی باشووری کوردستان، یانەی بارسێلۆنا لە یاریی لوتکەی گەڕی 30ـی لالیگادا، لەسەر یاریگەی کامپ نو میوانداریی سێڤییا دەکات، کە تیپەکەی چاڤی بە بردنەوەی یارییەکە دەچێتە پلەی دووەمی ریزبەندیی.
 
ئەمانە ئامارەکانی رووبەڕووبوونەوەکانی نێوان ئەو دوو یانەیەن:
 
* بارسێلۆنا لە 18 یاریی رابردوودا هیچ یارییەکی لە لالیگادا بەرامبەر سێڤییا نەدۆڕاندووە، 15 بردنەوە و 3 یەکسانبوون، دوایینجار لە 2002 دۆڕاوە، بە 3-0 کە لویس ڤان خال راهێنەری بارسێلۆنا بوو و خواکین کاپارۆس راهێنەری سێڤییا بوو.
 
* سێڤییا و بارسێلۆنا لە دوایین چوار یاریی لالیگادا یەک یارییان لە بەرژەوەندی یانەی بارسێلۆنا کۆتاییهاتووە و لە سێ یارییدا یەکسانبوون، لەکاتێکدا پێشتر لە 16 یارییدا سێڤییا تەنیا یەک یاریی بردبووە، لە 2 یارییدا یەکسانبوون و 13 یاریی بەرامبەر بارسێلۆنا دۆڕاند.
 
* بارسێلۆنا لە 13 یاریی رابردووی لالیگادا نەدۆڕاوە، 9 بردنەوە و 4 یەکسانبوونی هەیە، دووەم یانەیە کە زۆرترین یاریی بەبێ دۆڕان ئەنجامداوە، دوای سێڤییا کە ئەمیان 7 بردنەوە و 8 یەکسانبوونی هەیە.
 
* بارسێلۆنا لە دوایین 5 یاریی لالیگادا بردنەوەی تۆمارکردووە، لە دوایین 5 یارییدا لە 4 یارییدا 4 گۆڵی کردووە، لە دوایین 4 یارییدا لە 3 یارییدا گۆڵەکەی بە خاوێنی راگرتووە، دوایینجار کە بارسا ئەمەی کردبێت لە نیسانی 2021 بوو لەگەڵ رۆناڵد کۆمان کە شەش یاریی لەسەریەکی بردەوە.
 
* سێڤییا لە دوایین 15 یارییدا لە لالیگادا نەدۆڕاوە، 7 بردنەوە و 8 یەکسانبوونی هەیە، ئەگەر ئەمشەو نەدۆڕا، ریکۆردێکی نوێ تۆماردەکات کە پێشتریش لە 2020 لە 15 یارییدا نەدۆڕابوو، ئەو کاتە 8 بردنەوە و 7 یەکسانبوونی هەبوو.
 
* بارسێلۆنا یەکێک لەو 4 یانەیەی لالیگایە کە ئەم وەرزە زۆرترین گۆڵیان کردووە، هاوشانی هەریەکە لە سێلتا ڤیگۆ، خێتافی و ریال مەدرید.
 
* پیێر ئۆبامیانگ 7 گۆڵی لە 7 یاریی لالیگادا کردوو، ریکۆردی زلاتان ئیبراهیمۆڤیچی لە 2009 لەگەڵ بارسێلۆنا و ئاندرێ سیلڤا لە 2018 لەگەڵ سێڤییا یەکسانکردەوە و ئەمشەو دەیەوێت ریکۆردەکە بشکێنێت.
 
* یوسف ئەلنسێری هێرشبەری سێڤییا لە دوایین 9 یارییدا لەلالیگادا گۆڵی نەکردووە، ئەگەر ئەمشەو گۆڵ نەکات دەبێتە درێژترین ماوەی یاریزانەکە لەگەڵ سێڤییا بەبێ تۆمارکردنی گۆڵ.
 
* جولین لۆپیتیگێ، راهێنەری یانەی سێڤییا هیچ یارییەکی وەک راهێنەر لە بارسێلۆنا نەبردووەتەوە، لە 6 یارییدا 3 جار دۆڕاوە و لە 3 یارییدا یەکسانبووە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە