رافینیا مانگێك بۆ ماڵه‌وه

رۆژنامه‌ی ئاسی ئیسپانی، ماوه‌ی دووركه‌وتنه‌وه‌ی رافینیای یاریزانی به‌رازیلی یانه‌ی بارسێلۆنای ئیسپانی ئاشكرا ده‌كات و ده‌ڵێت "رافینیا به‌لای كه‌مه‌وه 4 هه‌فته له یاریكردن دوورده‌كه‌وێته‌وه".
رۆژنامه‌ی ناوبراو رایگه‌یاند پێكانه‌كه‌ی رافینیا قورسه‌و به‌لای كه‌مه‌وه مانگێكی پێویسته بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت ده‌ست به یاری بكاته‌وه.
له یاری گرانادا و بارسادا، رافینیا تووشی پێكان بوو، یاریگه‌ی جێهێشت، بێگومان ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری به‌سه‌ر پێكهاته‌ی لویس ئێنریكییهوه ده‌بێت، كه به‌مدواییه له زۆربه‌ی یارییه‌كانیدا وه‌ك یاریزانێكی سه‌ره‌كی پشتی به رافینیا ده‌به‌ست.