ڤیدیۆ؛ جۆن سینا لەنێو یاریگە داوای هاوسەرگیری لە نیکی بێلا دەکات

رووداو – هەولێر
لە رکابەرییەکانی راسڵمێنیا بۆ یاریی زۆرانبازی ئازاد، جۆن سینای ئەمریکی بەشێوەیەکی چاوەڕواننەکراو کارێک ئەنجامدەدات و ئامادەبوونی نێو یاریگە و هەموو هەوادارانی خۆی وەرزشوانان بەخۆیەوە سەرقاڵ دەکات.
جۆن سینیا لە یارییەکەدا داوای هاوسەرگیری لە نیکی بێلای هاوڕێی دەکات و ئەو کچەش داواکارییەکەی جۆن سینا قبوڵ دەکات، دوای ئەوەش هەموو هاندەرانی نێو یاریگە بە چەپڵە رێزانەوە پیرۆزبایی لەو دوو یاریزانەی زۆرانبازی ئازاد دەکەن.
جۆن سینای ئەمریکی یەکێک لە بەهێزترین یاریزانەکانی زۆرانبازی ئازادە و تەمەنی 39 ساڵە، نیکی بێلاش تەمەنی 33 ساڵە و دوای چەندین ساڵ پێکەوەبوون وەک هاوڕێ هەردوو یاریزانەکە بڕیاریاندا هاوسەرگیری بکەن.