دیدار حامد: خیانه‌تم له یانه‌ى زاخۆ نه‌كردووه
دیدار حامد، گۆڵچى پێشووى یانه‌ى هه‌ولێر و ئێستاى یانه‌ى زاخۆ ئه‌وه ره‌تده‌كاته‌وه كه له یارییه‌كه‌ى هه‌ولێرو زاخۆدا گۆڵێكی بۆ یانه كۆنه‌كه‌ى به‌ردابێت و ده‌ڵێت "ئه‌وانه‌ى تۆمه‌تباریان كردم هاتنه لام و داوای لێبوردنیان لێكردم
".
دواى ئه‌وه‌ى پاش یارى نێوان هه‌ولێر و زاخۆ، كه هه‌ولێر تێیدا سه‌ركه‌وتووبوو، چه‌ند هانده‌رێكى یانه‌ی زاخۆ دیدار حامدی گۆڵچی یانه‌كه‌یان به‌وه تۆمه‌تباركرد كه خیانه‌تى له یانه‌كه‌ى كردووه‌و گۆڵێكی بۆ یانه‌ى هه‌ولێر به‌رداوه، دیدار كه ئاماده‌نه‌بوو بێجگه له (رووداوى وه‌رزشی) له‌و باره‌وه قسه بۆ كه‌س بكات، ئه‌و قسانه‌ی به بوختان و نادروست له‌قه‌ڵه‌مدا و گوتى "هه‌رگیز خیانه‌ت له یانه‌ى زاخۆ ناكه‌م، چونكه من ئێستا یاریزانێكی پیشه‌گه‌رم. راسته خه‌ڵكی هه‌ولێرم و پێشتر خزمه‌تى یانه‌ى هه‌ولێرم كردووه، به‌ڵام ئه‌وه ماناى ئه‌وه نییه گۆڵ بۆ یانه كۆنه‌كه‌م به‌رده‌م". ئه‌و باس له‌وه‌ده‌كات كه له‌وانه‌یه خۆیشی وه‌ك هه‌ر گۆڵچییه‌كى دیكه له‌كاتى یاریكردن هه‌ڵه بكات، به‌ڵام هه‌رگیز ناگاته رادده‌ى خیانه‌تكردن له‌و تیپه‌ى یاری بۆ ده‌كات "ئه‌گه‌ر خیانه‌ت له یانه‌ى زاخۆ بكه‌م، ئه‌و پاره‌یه‌ى وه‌ریده‌گرم حه‌رامه. زۆر حه‌زمده‌كرد له‌و یارییه‌دا یانه‌ى زاخۆ سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستبێنێت، به‌ڵام په‌نا به‌خوا له یارى گه‌ڕانه‌وه‌ماندا له‌ناو یاریگه‌ى هه‌ولێر موفاجه‌ئه‌یه‌ك دروستده‌كه‌م
".
دیدار حامد، ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه دواى ئه‌وه‌ى یارییه‌كه‌یان له یانه‌ى جه‌وییه بردووه‌ته‌وه، ئه‌و هانده‌رانه‌ى تۆمه‌تباریان كردبوو چوونه‌ته لاى و داوای لێبوردنیان لێكردووه "به‌رپرسانی یانه‌ى زاخۆش به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌و بابه‌ته‌یان له‌گه‌ڵ من باس نه‌كردووه، ئه‌وان ده‌ست ناخه‌نه كاروبارى ئێمه، ئه‌وانه‌ی باسى خیانه‌تیش ده‌كه‌ن به‌داخه‌وه كه هیچ له وه‌رزش نازانن، من له 7 یاریدا رۆڵى سه‌ركیم بینیووه له سه‌ركه‌وتنى یانه‌ى زاخۆ".