ڤیدیۆ؛ وێستهام دەرکرا

03-03-2022
ئیحسان تاهیر
Photo by Glyn KIRK / AFP
Photo by Glyn KIRK / AFP
نیشانەکردن وێستهام ساوسامپتۆن
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

 

یانەی ساوسامپتۆن بووە یەکێک لەو هەشت یانەیەی بلیتی قۆناخی هەشتی جامی یەکێتیی ئینگلتەرایان وەرگرتووە، دوای ئەوەی توانی وێستهام لە پاڵەوانێتییەکە دەربکات.
 
ساوسامپتۆن لە  یارییەکی بەهێزی قۆناخی پێنجەمدا، لەسەر یاریگەی خۆیدا میوانداری وێستهام یونایتدی کرد و بە ئەنجامی 3-1 شکستیپێهێنا و بلیتی سەرکەوتنی بەدەستهێنا.
 
تیپی خاوەن یاریگە لە خولەکی 31 لە رێگەی رۆمان بیرۆدەوە بە گۆڵێک پێشکەوت و نیوەی یەکەم بەو تاکە گۆڵە کۆتاییهات.
 
میشێل ئەنتۆنیۆ لە خولەکی 60 گۆڵی یەکسانبوونی بۆ وێستهام تۆمارکرد، بەڵام دوای 9 خولەک جەیمس وارد برۆس گۆڵی دووەمی بۆ ساوسامپتۆن تۆمارکرد و لە خولەکی پێنجی زیادکراویشدا یانەی خاوەن یاریگە لە رێگەی ئارماندۆ برۆخاوە بووە خاوەنی گۆڵی سێیەم و بردنەوە.
 
یانەی وێستهام، یەکێکە لە یانە باشەکانی ئەمساڵی ئینگلتەرا، کە ئێستا لە پرێمەرلیگدا بە کۆکردنەوەی 45 خاڵ پلەی پێنجەمی ریزبەندیی گرتووە و زۆر بە توندی رکابەری لەسەر بلیتێکی چامپیۆنزلیگ بۆ وەرزی داهاتوو دەکات، لە کاتێکدا یانەی ساوسامپتۆن بە 35 خاڵ لە پلەی نۆیەمی ریزبەندیی دێت.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە