نهێنی ئەو خاچەی چییە کە لەسەر لۆگۆی بارسێلۆنا و میلان هەیە؟
ئامادەکردن - بینەر کوردی
هەرگیز لەخۆت پرسیەوە ئەم خاچەی کە لە ئاڵای ئینگلتەرای ئێستا دەچێت، چیدەکات لەنێو لۆگۆی یانەی بارسێلۆنا ؟ قەت بیرت بۆ ئەوە نەچووە کە چ شتێک یانەیەکی ئیتالی وەک میلان و کەتەلۆنییەکی وەک بارسا لەگەڵ ئینگلتەرادا بەیەکەوە دەبەستێتەوە ؟ لەم بابەتەدا لەگەڵمانبن و چێژ لەو چیرۆکە وەربگرن کە کەتەلۆنییەکان شانازی پێوەدەکەن و ئیتالییەکانیش ناتوانن حاشای لێبکەن.
لەماوەی دامەزرندنی یانەی بەرشەلۆنە تاوەکو ئەمڕۆ چەندینجار گۆڕانکاری لە لۆگۆی بارسێلۆنا کراوە، بەڵام بەشێوەیەکی کەم شێوازی لۆگۆکە گۆڕاوە ئەوەی جێگەی سەرنجە بوونی ئاڵای وڵاتی ئینگلتەرایە لەسەر لۆگۆی یانە ئیسپانییە کەتەلۆنییەکە هۆکاری ئەم ئاڵای ئینگلتەرایە دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمانێکی زۆر پێش ئێستا کە جۆرە گیاندارێکی دڕندە هاتبووە ناو گوندێکی کەتەلۆنیا و شەوانە جەندین منداڵی دەخوارد، تا وای لێهات دواجار بەڕێوبەری کەتەلۆنیا بڕیاری دا شەوانە کەسێک وەک خۆبەخش بنێرێ تاوەکو گیاندارەکە بیخوات و نەیەتە ناو لادێکە خەڵکی زیاتر بخوا.
بڕیارەکە بۆخەڵک قورس بوو ناچار بەتیروپشک بڕیارەکە پەسەند کرا شەوێک لەشەوەکان ناوی کوڕی بەڕێوبەرەکە دەرچوو، بۆیە زۆر هەستی بە نائومێدی کرد بەڵام کەسێک بەناوی سانت جۆردی بڕیاریدا لەجێی کوڕی بەڕێوبەرەکە بچێت و رووبەڕووی گیاندارەکە شەڕبکات لەدارستانەکە ئەمەش بووە جێی سەرسوڕمانی هەمووان بۆڕۆژی دواتر بینرا، جۆردی بەسەلامەتی هاتۆتەوە و گوڵێکی بەدەستەوەبوو، دای بە بەڕێوبەرەکەو گوتی" گوڵ بەسەر خەڵکەکە دابەشبکە، گیاندارەکەم لەناوبرد".
لەوکاتەوە خەڵکی کەتەلۆنیا هەموو ساڵێک لە ۲۳ ی مانگی ٤ گوڵ دەبەخشنەوە بەیەکتر و هەمووان باسی ئازایەتی جۆردی دەکەن و ئینگلیزەکانش ئەم یادە دەکەنەوە و شانازی بە سانت جۆردیەوە دەکەن.
شایەنی باسە جۆردی بە رەچەڵەک ئینگلیز بوو، بۆیە وەک ڕێزێک کە جۆردی ژیانی چەندین کەسی رزگارکرد ئاڵای نیشتیمانی جۆردی کە ئینگلتەرابوو لەسەر چەندین نەخۆشخانە و قوتابخانە و یانەکان تێکەڵ بەئاڵای کەتەلۆنیا کرا.
لەوکاتەوەی یانەی بارسێلۆناش دروستکرا دواجار ئاڵای نیشتیمانی جۆردیان تێکەڵ بەئاڵای یانەی بارساش کرد .
هۆکاری ئاڵای ئینگلتەرا لەسەر لۆکۆی ئەیسی میلانش ئەوەیە یەکەم دامەزرێنەر و یەکەم سەرۆکی یانەی میلان هەر بەریتانی بوون.