هەڵوێستی بۆرووسیا دۆرتموند لەسەر جادۆن سانچۆ

03-03-2020
هێژا خەسرەو
نیشانەکردن جادۆن سانچۆ
A+ A-

رووداو - هەولێر

یانەی مانچێستەر یونایتد دەیەوێت جادۆن سانچۆ بباتە یانەکەی و بۆرووسیا دۆرتموندیش هەڵوێستی خۆی لەو بارەیەوە راگەیاند.

یانەی مانچێستەر یونایتد بۆ وەرزی داهاتوو دەیەوێت گۆڕانکاری لە یانەکەیدا بکات بە گواستنەوە چەند یاریزانێک، لەسەروو هەمووشیانەوە جادۆن سانچۆ.

لەلایەن خۆیەوە دەستەی کارگێڕی یانەی بۆرووسیا دۆرتموند رایگەیاند، ئێمە پێویستمان بە پارە نییە و نامانەوێت دەستبەرداری سانچۆ ببین، هەروەها یاریزانەکەش خۆی نایەوێت یانەکەمان جێبهێڵێت و ئامانجی ئەوەیە نازناو بەدەستبهێنێت لەگەڵ بۆرووسیا دۆرتموند.

جگە لە مانچێستەر یونایتدیش، هەریەکە لە یانەکانی چێڵسی، لیڤەرپوول و پاریس سانجێرمانیش لە هەوڵدان ئەو یاریزانە ببەنە یانەکەیان.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە