چەندین ئەکادیمیای تۆپی پێ بۆ پێگەیاندنی یاریزانان کراوەتەوە

ماوەیەکە چەندین قوتابخانە و ئەکادیمیای تۆپی پێ لە کوردستان و عێراقدا بۆ پێگەیاندنی یاریزانان کراوەتەوە، قوسەی مونیر یاریزانی پێشوی هەڵبژاردەی عێراق و یانەی هەولێر لە بەغدا، قوتابخانەیەکی تۆپی پێ کردووەتەوە، راهێنەرێکی کوردیش بە هەمان شێوە دەیەوێک ئەکادیمیایەک بکاتەوە، بەڵام نەبوونی شوێن بۆدانانی ئەکادیمیا کێشەی بۆ درووستکردووە.