ڤیدیۆ.. دوای پێکانە مەترسیدارەکەی تۆرێس پەیامێکی بڵاوکردەوە



رووداو - هەولێر

لە یاری نێوان هەردوو یانەی ئاتلێتیکۆ مەدرید و دیپۆرتیڤۆ لاکارۆنیا لە خولی ئیسپانیا، فێرناندۆ تۆرێس، هێرشبەری یانەی ئاتلێتیکۆ مەدرید تووشی پێکانێکی مەترسیدار هات و بەپەلە بۆ نەخۆشخانە گواسترایەوە نەخۆشخانە.

تۆرێس لە خولەکی 85 یارییەکەدا بەتووندی سەری بەر زەوی کەوت و تووشی پێکانێکی مەترسیدار بوو و یاریزانەکانی گریاند، دوای ئەوەش یاریزانەکە بەپەلە بۆ نەخۆشخانە گواسترایەوە و شەوی رابردوو لە نەخۆشخانە ماوەتەوە.



دوای باشتربوونی رەوشی تەندرووستی یاریزانەکە، تۆرێس لەسەر ئەکاونتی فەرمی خۆی لە تۆیتەر، پەیامێکی بڵاوکردووەتەوە و سوپاسی هەموو ئەو کەسانە دەکات کە گرنگیان پێداوە و نامەیان بۆ یاریزانەکە ناردووە و لە تەندرووستی ئەویان پرسیووە، هەروەها رایگەیاندووە ئەوە شتێکی ترسێنەر بوو، بەڵام هیوادارم زوو بگەڕێمەوە.

لەبەرامبەردا یانەی ئارتێلتیکۆ مەدرید رایگەیاندووە، رەوشی تەندروستی یاریزانەکە باشە و ئەمڕۆش چەند پشکنینێکی دیکەی بۆ دەکرێت.