رووداو دیجیتاڵ
رۆژنامەڤانی وەرزشیی سعودی، خالد ئەلشنێف زانیاری نایابی دەربارەی ئینگۆلۆ کانتێی یاریزانی فەرەنسی یانەی ئیتیحاد ئاشکراکرد، کە ئاستێکی بەرز پێشکەش دەکات لەگەڵ یانەکەی، و بەوە ناسراوە کە لەڕووی توانای جەستەییەوە جیاوازە.
کانتێ لەگەڵ یانەی ئیتیحاد ئاستێکی بەرزی پێشکەش کردووە، و بووەتە جێگەی باسی میدیاکان و شەقامی وەرزشیی سعودیە.
لە بەرنامەیەکی تەکەڤزیۆنیدا، حوسێن عەبدولغەنی، ئەستێرەی پێشووی یانەی نەسڕ، پەسنی کارە مەزنەکەی ئەو ئەستێرە فەرەنسییەی دا و جەختی لەوە کردەوە کە بەئاستە بەرزەکەی هاوڕێکانی شەرمەزار دەکات.
عەبدولغەنی لە بەرنامەیەکی تەلەڤزیۆنیدا رایگەیاند، ئەو ئاستەی کانتێ پێشکەشی دەکات بووەتە هۆی شەرمەزاری بۆ فابینیۆی هاوڕێ بەرازیلییەکەی.
ئاماژەی بەوەشکرد "فابینیۆ بەهۆی ئەو کارەی کانتێ دەیکات گوشارێکی زۆری لەسەرە، راشکاوانە بڵێم ئەوەی کانتێ دەیکات شەرمەزارییەکی گەورەیە بۆ هەر یاریزانێکی ناوەڕاست، چونکە رۆڵی گەورە دەبینێت، فابینیۆ یاریزانێکی خاوە، ئاست و رۆڵەکانی کانتێ زۆر باشتر و جیاوازن".
لای خۆیەوە خالد ئەلشنێف، گوتی "زانیاریم پێگەیشتووە کە کانتێ هەموو بەیانییەک دوای ئەوەی نوێژەکەی دەکات 5 بۆ 6 کیلۆمەتر رادەکات، ئەمەش بە رێککەوتن لەگەڵ راهێنەری لەشجوانی یانەکەی".
حوسێن عەبدولغەنی لەسەر ئەم بابەتە لێدوانی دا و گوتی "ئەمە زانیارییە بۆ من سوپرایز نییە و دەبێت راست بێت، بۆیە یاریزانەکە سوپاس بۆ خوا لە رووی توانای جەستەییەوە لە هەمووان جیاوازترە. یاریزانێکە دڵخۆشمان دەکات لە خولی سعودیە، ئەو یاریزانێکی نموونەییە".
کانتێ لە دوایین گواستنەوەی هاوینەدا پەیوەندی بە یانەی ئیتیحادەوە کرد، کە لە یانەی چێڵسی ئینگلیزییەوە هاتبوو، بەخێرایی خۆی وەک یاریزانێکی سەرەکی لە پێکهاتەی یانە سعودییەکەدا جێگیر کرد، کە تاوەکو مانگی حوزەیرانی 2026 گرێبەستی لەگەڵ یانەی ئیتیحاددا هەیە".
کانتێ لەم وەرزەدا 18 یاری ئەنجامداوە، دوو گۆڵی تۆمارکردووە و دوو ئەسیستیشی هەیە، لە کاتێکدا فابینیۆ بەشداری لە 21 یارییدا کردووە، لەو ماوەیەدا دوو گۆڵی تۆمارکردووە و هیچ ئەسیستێکیشی نییە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ