ڤیدیۆ؛ هاوڕێ نوێیەکەی کریستیانۆ رۆناڵدۆ قسە بۆ رووداو دەکات

03-02-2024
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
کریستیانۆ رۆناڵدۆ
کریستیانۆ رۆناڵدۆ
نیشانەکردن کریستیانۆ رۆناڵدۆ
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

هاوڕێیەکی نوێی کریستیانۆ رۆناڵدۆ، کە چەند رۆژی داهاتوو پەیوەندی بە ریزەکانی یانەی نەسڕی سعودییەوە دەکات و قسە بۆ تۆڕی میدیایی رووداو دەکات.
 
عەزیز بەیچ، بەرگریکاری هەڵبژاردەی ئوسترالیا و یاریزانی نوێی یانەی نەسڕی سعودی، لە دوای یارییەکەیان بەرامبەر هەڵبژاردەی کۆریای باشوور، لە رکابەرییەکانی قۆناخی هەشتی جامی ئاسیا، قسە بۆ رووداو دەکات و باس لە هەلی یارییکردنی لەگەڵ کریستیانۆ رۆناڵدۆ، ئەستێرەی پۆرتوگالی دەکات.
 
رووداو لەبارەی پەیوەندیکردنی بە یانەی نەسڕ و یارییکردنی لە تیپەکەی رۆناڵدۆدا پرسیاری لە عەزیز کرد، یاریزانەکە گوتی " لەو کاتەوەی گرێبەستمان کردووە، هەوڵمداوە سەرنجم لێرە بێت لەسەر هەڵبژاردەکەم، ئەم پاڵەوانێتییە بۆ ئێمە کۆتایی هات، من زۆر بە پەرۆشم بۆ پەیوەندیکردن بەو یانە گەورەیەوە و بۆ ژیان کردن لە وڵاتێکی خۆشی وەک سعودیە، بۆیە من زۆر بەپەرۆشم."
 
بەرگریکارە ئوسترالییەکەی یانەی نەسڕ، زیاتر قسەی بۆ رووداو کرد و لەبارەی یارییکردنی هاوشانی کریستیانۆ گوتی "ئەوە دەرفەتێکی گەورەیە، دەرفەتی لەم شێوەیە زۆر دووبارە نابێتەوە کە لەگەڵ باشترین یاریزانی جیهان یاری بکەیت، من بەپەرۆشم بۆ پەیوەندیکردن بەو یانەیەوە."
 
عەزیز بەیچ، یەکێک لە یاریزانە دیارەکانی هەڵبژاردەی ئوسترالیایە، تەمەنی 33 ساڵە و لە کاروانی یارییکردنیدا بۆ چەندین یانەی بەنێوبانگ یارییکردووە، لەوانەش بورسا سپۆر، ئایندهۆڤن و ئیستەنبوڵ باشاکشەهیر.
 
یانەی نەسڕی سعودی، چوار رۆژ لەمەوبەر بەفەرمی رێککەوتنی لەگەڵ عەزیز بەیچ راگەیاند، یاریزانەکە بەشێوەی خواستن لە یانەی مێلبۆرن سیتی ئوسترالییەوە پەیوەندی بە ریزەکانی یانەی نەسڕەوە دەکات.
 
چاوەڕواندەکرێت دوای ماڵئاواییکردنی ئوسترالیا لە جامی ئاسیا، یاریزانەکە چەند رۆژێک پشوو وەربگرێت، دوای ئەوە پەیوەندی بە ریزەکانی یانە نوێیەکەیەوە بکات، بۆ خۆ ئامادەکردن بۆ یارییەکانی داهاتوو لە خولی سعودیە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە