سۆن نهێنی جێبەجێنەکردنی لێدانی سزا لە یاریی بەرامبەر ئوسترالیا ئاشکرا دەکات

03-02-2024
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن سۆن هیونگ مین جامی ئاسیا کۆریای باشوور
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

سۆن هیونگ مین، ئەستێرە و کاپتنی هەڵبژاردەی کۆریای باشوور دڵخۆشیی خۆی بەرامبەر بردنەوەیان لە ئوسترالیا و گەیشتنیان بە قۆناخی پێشکۆتایی جامی ئاسیا پێشاندا و هۆکاری جێبەجێنەکردنی لێدانی سزا لە یارییەکەدا ئاشکرا دەکات.
 
سۆن لە کۆنگرەی رۆژنامەڤانی دوای یارییەکە بە رۆژنامەڤانانی گوت "بەڵێ، بەدڵنیاییەوە یارییەکی زەحمەت بوو، دیارە شتەکان بەو شێوەیە نەبوون کە ئێمە دەمانویست سەرکەوتن بەدەستبهێنین، بەڵام ئێمە دڵخۆشین، بەڵێ هەردوولا کاری زۆرباشیان کرد لە نێو ناوچەی سزا، لە هێڵی بەرگری و بۆ من یارییەکی نایاب بوو، بەڵێ زۆر خۆشحاڵبووین بە گەیشتن بە قۆناخی پێشکۆتایی، تاوەکو دەکرێت دەمانەوێت خۆمان باشتربکەین، بەڵێ، زۆر دڵخۆشین بە گەیشتن بە قۆناخی پێشکۆتایی."
 
لە یارییەکەدا لێدانێکی سزا بۆ کۆریای باشوور هەژمارکرا، بەڵام سۆن هیونگ مین لێدانەکەی جێبەجێنەکرد، ئەمەش بووە هەمووان بووە پرسیار و رۆژنامەڤانێک لە کۆنگرەکەدا پرسیاری لە سۆن کرد، کە بۆچی ئەو لێدانەکەی جێبەجێنەکرد؟ کاپتنی هەڵنژاردەی کۆریای باشوور لە وەڵامدا گوتی " لەبارەی لێدانە سزاکەوە، دیارە دەزانیت من یەکەم کەسم کە لێدانی سزا جێبەجێ دەکەم، بەڵام لەو ساتەدا، لە یارییەکەدا کەمێک ماندوو بووم، هوانگ هی چان بە متمانەوە هات پێیگوتم من جێبەجێی دەکە، منیش پێم گوت باشە،باشە، وەک ئەوەی دەزانن ئەو یاریزانێکی زۆر گرنگە لە تیپەکەدا و هەلێکی باش بوو بۆ ئەوەی خۆی بسەلمێنێت کە یاریزانێکی گرنگە و لەم کاتەدا لێدانی سزا جێبەجێ بکات، بەڵام من ئەوە ناکەم، قسە لەسەر ئەوەیە کە کێ لێدانەکە جێبەجێ دەکات، قسە لەسەر ئەوەیە تیپەکە چۆن گۆڵ دەکات، ئەو گۆڵی تۆمارکرد و من زۆر دڵخۆشبووم، چونکە ئەو گۆڵەمان بەدەستهێنا کە دەمانویست، بۆیە سەرلێشواویەکی زۆر نەبوو."
 
سۆن هیونگ مین لە یارییەکەدا بە ئاستێکی بەرزەوە دەرکەوت، لێدانێکی سزای بەدەستهێنا و گۆڵی دووەمی هەڵبژاردەکەی بەلێدانێکی راستەوخۆی جوان تۆمارکرد، کە کۆریا یارییەکەی بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک بردەوە و گەیشتە قۆناخی پێشکۆتایی جامی ئاسیا.
 
رۆژی سێشەممە کاژێر 18:00 کۆریای باشوور لە یەکەم یاریی قۆناخی پێشکۆتایی جامی ئاسیادا رووبەڕووی هەڵبژاردەی ئوردن دەبێتەوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە