كانساس سیتی دوای 50 ساڵ نازناوی سوپه‌ر باولی برده‌وه‌

03-02-2020
ئه‌رسه‌لان عه‌بدولڵا
ئه‌رسه‌لان عه‌بدولڵا
نیشانەکردن جنێفه‌ر لۆپێز شاكێرا سوپه‌ر باول
A+ A-

رووداو – هه‌ولێر


تیپی كانساس سیتی نازناوی سوپه‌ر باولی له‌ تۆپی پێی ئه‌مریكیدا به‌ده‌ستهێنا، دوای ئه‌وه‌ی به‌ ئه‌نجامی 31 خاڵ به‌رامبه‌ر 20 خاڵ له‌ تیپی سان فرانسیسكۆ فۆرتی ناینه‌رزی برده‌وه‌.

یارییه‌كه‌ گه‌وره‌ترین یارییه‌ له‌ ئه‌مریكا و له‌سه‌ر یاریگه‌ی هارد رۆك له‌ میامی به‌ڕێوه‌چوو.

ده‌ستكه‌وته‌كه‌ بۆ تیپی كانساس سیتی زۆر گرنگ و گه‌وره‌بوو، چونكه‌ 50 ساڵی ته‌واوه‌ تیپه‌كه‌ نازناوی ئه‌مریكای به‌ده‌ستنه‌هێنابوو.

 

له‌ پشووی نێوان گێمه‌كانی یارییه‌كه‌شدا هه‌ردوو گۆرانیبێژی به‌ناوبانگی ئه‌مریكا و جیهان شاكێرا و جنێفه‌ر لۆپێز گۆرانیان گوت و دڵی جه‌ماوه‌ریان خۆشكرد، هه‌روه‌ها پێش یارییه‌كه‌ش گۆرانبێژ ترانیم ئالگۆسبل یۆلاندا به‌شداریی بۆنه‌كه‌ی كرد و به‌ گۆرانی "ئه‌میر

یكا زه‌ بیوتیفڵ" خۆشیی خسته‌ دڵی جه‌ماوه‌ری ئاماده‌بوو.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە