ئارسناڵ به‌بێ ره‌زامه‌ندی ریال مه‌درید ناتوانێت بیفرۆشێت

03-02-2016
رووداو وەرزشی
نیشانەکردن ئۆزێل
A+ A-

رۆژنامه‌ی سپۆرتی ئیسپانی باس له‌وه‌ ده‌كات، گواستنه‌وه‌ی یاریزانی ئه‌ڵمانی، مه‌سعود ئۆزێل له‌ یانه‌ی ئارسناڵی ئینگلیزییه‌وه‌ بۆ یانه‌ی بارسێلۆنا، زۆر ئه‌سته‌م بووه‌ به‌هۆی ئه‌و به‌نده‌ نهێنییه‌ی ریال مه‌درید له‌ كاتی فرۆشتنی ئۆزێل بۆ یانه‌ی ئارسناڵ دایناوه‌و هه‌ردوولا له‌سه‌ری رێككه‌وتوون.

له‌ به‌نده‌ نهێنییه‌كه‌دا هاتووه‌ "ئارسناڵ ناچاره‌ بڕی %33 له‌ جیاوازی به‌های هه‌ردوو ده‌سته‌واره‌ كۆن و تازه‌كه‌ بداته‌ ریال مه‌درید، ئه‌گه‌ر بیه‌وێ ئۆزێل بفرۆشێته‌ یانه‌یه‌كی خولی ئیسپانیا". هه‌روه‌ها ریال مه‌درید به‌ندێكی داناوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت ئۆزێل بگه‌ڕێنێته‌وه‌ ریزه‌كانی "ئه‌گه‌ر ئارسناڵ بیه‌وێ ئه‌ستێره‌ ئه‌ڵمانییه‌كه‌ی بفرۆشێت، ئارسناڵ ده‌بێت یه‌كه‌مجار یانه‌ی ریال مه‌درید له‌ ویستی فرۆشتنی ئۆزێل ئاگادار بكاته‌وه‌، ماوه‌ی 48 كاژێریش بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ له‌سه‌ری بوه‌ستێت". بۆیه‌ مه‌حاڵه‌ یانه‌ى بارسێلۆنا بتوانێت ئه‌و یاریزانه‌ بباته‌ ریزه‌كانى، كه‌ به‌مدواییه‌ هه‌ندێك له‌ سه‌رچاوه‌ رۆژنامه‌وانییه‌كان بس له‌وه‌ ده‌كه‌ن گوایه‌ به‌رپرسانى بارسا بیر له‌ گرێبه‌ستكردن له‌گله‌َ ئه‌و یاریزانه‌ ده‌كه‌نه‌وه‌.
ئارسناڵ له‌ هاوینی 2013 گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ ئۆزێل مۆركرد، به‌ ده‌سته‌واریه‌ك كه‌ له‌ نێوان 45 تاوه‌كو 50 ملیۆن یۆرۆ بوو.

مه‌رجه‌كانی گرێبه‌سته‌كه‌ی ئۆزێل
پێگه‌ی Football Leaks چه‌ند لایه‌نێكی ئه‌و مه‌رجانه‌ی ئاشكراكرد، كه‌ یانه‌ی ریال مه‌درید له‌ گرێبه‌ستی گواستنه‌وه‌ی مه‌سعود ئۆزێل بۆ یانه‌ی ئارسناڵ دایناوه‌. ئۆزێل له‌ هاوینی 2013 به‌ ده‌سته‌واره‌یه‌كی پێوانه‌یی چووه‌ ئارسناڵ، ورده‌كارییه‌كانی گرێبه‌سته‌كه‌ی به‌مشێوه‌یه‌ن:
* ئارسناڵ ده‌بێت راسته‌وخۆ 44 ملیۆن یۆرۆ بداته‌ ریال مه‌درید.
* هه‌ر جارێك ئارسناڵ بگاته‌ چامپیۆنسلیگ، یانه‌كه‌ ده‌بێت بڕی یه‌ك ملیۆن یۆرۆ بداته‌ ریال مه‌درید.
* ئه‌گه‌ر ئارسناڵ بیه‌وێ ئۆزێل بفرۆشێت. ده‌بێت یه‌كه‌مجار ریال مه‌درید ئاگادار بكاته‌وه‌، چونكه‌ یانه‌كه‌ پێشنۆره‌ی كڕینی هه‌یه‌.


کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە