یونس مەحموود بەردباران کرا

03-02-2016
رووداو وەرزشی
نیشانەکردن عێراق، یونس، ئەحمەد رازی
A+ A-

رووداو - هەولێر

یونس مەحمود، ئەستێرەی هەڵبژاردەی عێراق و یانەی تەڵەبە لەلایەن هەندەرانی یانەی زەوراوە بەرد بارانکرا.

دوای ئەوەی یونس مەحموود گوتبووی، دەستکەوتەکانی من لە ئەوانەی ئەحمەد رازی باشتربوون، هاندەرانی یانەی زەورا کە ئەحمەد رازی بە کوڕی یانەکەیان دەزانن هێرشیان کردە سەر یونس مەحموود، ئەم رووداوەش دوای کۆتاییهاتنی یاری نێوان زەورا و تەڵەبە روویدا، هاندەران بە دەبەی ئاو و بەرد هێرشیان کردە سەر یونس مەحموود، ئەو یاریزانەش لەلایەن پیاوانی پۆلیسەوە بە پەلە گەیەندرایە ژووری جلگۆڕین.

دوای ئەو رووداوەش، ئەحمەد رازی هاتە سەرهێڵ و رایگەیاند، ئەوەی بەرامبەر بە یونس کرا کارێکی ناشرین بووە و نابی دووبارە ببێتەوە، ئەوەشی نەشاردەوە کە وا باشتر یونس واز لەو قسانەی بهێنێت بۆی ئەوەی لەلایە هەمووان خۆشەویست بمێنێتەوە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە