ئەفریقیا و ئاسیا گورزێکی کوشندە لە پرێمەرلیگ دەدەن
رووداو دیجیتاڵ
هەردوو پاڵەوانێتی جامی نەتەوەکانی ئەفریقیا و ئاسیا دەستپێدەکەن و بەو هۆیەوە بەشێکی زۆری یانە گەورەکانی ئەوروپا چەندین یاریزانی گرنگی پێکهاتەکانیان لەدەستدەدەن.
هەڵبژاردەکانی بەشدار لە جامی نەتەوەکانی ئەفریقیا دەبێت تاوەکو رۆژی 3ـی مانگی 1، پێکهاتەکانیان دەستنیشانبکەن و بۆیان هەیە تاوەکو 27 یاریزان بۆ جامەکە بانگهێشت بکەن، هەڵبژاردەکانی جامی نەتەوەکانی ئاسیاش دەبێت لە رۆژی 2ـی هەمان مانگ پێکهاتەکانیان دیاریبکەن و دەتوانن 26 یاریزان بانگهێشتی هەڵبژاردەکانیان بکەن.
بەرواری قۆناخەکانی جامی نەتەوەکانی ئەفریقیا
قۆناخی کۆمەڵەکان: لە رۆژی 13ـی مانگی 1 دەستپێدەکات و لە رۆژی 24ـی هەمان مانگ کۆتایی دێت
قۆناخی 16: لە رۆژی 27ـی مانگی 1 دەستپێدەکات و لە رۆژی 30ـی هەمان مانگ کۆتایی دێت
قۆناخی چارەکی کۆتایی: یارییەکان لە رۆژانی 2 و 3ـی مانگی دوو ئەنجامدەدرێت
قۆناخی پێش کۆتایی: رۆژی 7ـی مانگی 2
یاریی پلەی سێیەم: رۆژی 10ـی مانگی 2
یاریی کۆتایی: رۆژی 11ـی مانگی 2
بەرواری قۆناخەکانی جامی نەتەوەکانی ئاسیا
قۆناخی کۆمەڵەکان: لە رۆژی 12ـی مانگی 1 دەستپێدەکات و لە رۆژی 25ـی هەمان مانگ کۆتایی دێت
قۆناخی 16: لە رۆژی 28ـی مانگی 1 دەستپێدەکات و لە رۆژی 31ـی هەمان مانگ کۆتایی دێت
قۆناخی چارەکی کۆتایی: یارییەکان لە رۆژانی 2 و 3ـی مانگی 2 ئەنجامدەدرێت
قۆناخی پێش کۆتایی: رۆژانی 6 و 7ـی مانگی 2
یاریی کۆتایی: رۆژی 10ـی مانگی 2
بەهۆی دەستپێکردنی ئەو دوو جامە کیشوەرییە، چەندین یاریزان لە پێنج خولە بەهێزەکەی ئەوروپا بۆ ماوەیەک لە یانەکانیان دادەبڕێن، پرێمەرلیگ قوربانی یەکەم دەبێت و نزیکەی 40 یاریزانی ئەو خولە بەهۆی بەشداریکردن لە جامی نەتەوەکانی ئەفریقیا و ئاسیا دووردەکەونەوە، ئەو ژمارەیەش چەندین ئەستێرەی گەورەی وەک محەممەد سەڵاح، هیونگ مین سۆن، تۆماس پارتی، کارو میتۆما..هتد لەخۆدەگرێت، ئەمەش گورزێکی کوشندە دەبێت بۆ یانەکانیان و کاریگەرییەکی گەورە لەسەر توانای رکابەرییان لەسەر نازناوی خولەکە درووستدەکات.
ئەو یاریزانانەی پرێمەرلیگ کە بەهۆی جامی نەتەوەکانی ئەفریقیا و ئاسیا دووردەکەونەوە:
ئارسیناڵ
محەممەد ئەلنینی (جامی نەتەوەکانی ئەفریقیا - میسر)
تاکێهیرۆ تۆمیاسو (جامی نەتەوەکانی ئاسیا- ژاپۆن)
ئاستن ڤێلا
بێرتراند تراورێ (جامی نەتەوەکانی ئەفریقیا - بورکینا فاسۆ)
بۆرنمۆس
دانگۆ ئۆتارا (جامی نەتەوەکانی ئەفریقیا - بورکینا فاسۆ)
برێنتفۆرد
یۆئان ویسا (جامی نەتەوەکانی ئەفریقیا - کۆنگۆ)
جی سو کیم (جامی نەتەوەکانی ئاسیا - کۆریای باشوور)
سامان قدوس (جامی نەتەوەکانی ئاسیا - ئێران)
فرانک ئۆنیێکا (جامی نەتەوەکانی ئەفریقیا - نایجیریا)
برایتن
سایمن ئادینگرا (جامی نەتەوەکانی ئەفریقیا - کوت دیڤوار)
کارۆ میتۆما (جامی نەتەوەکانی ئاسیا - ژاپۆن)
بێرنلی
هیچ یاریزانێکی بەشداری لە جامی نەتەوەکانی ئەفریقیا و جامی ئاسیا ناکەن
چێڵسی
نیکۆلاس جاکسن (جامی نەتەوەکانی ئەفریقیا - سەنیگال)
کریستاڵ پاڵاس
جۆردان ئایۆ (جامی نەتەوەکانی ئەفریقیا - غانا)
ئێڤەرتن
ئیدریسا گانا گەی (جامی نەتەوەکانی ئەفریقیا - سەنیگال)
فولهام
فۆدی تۆرێ (جامی نەتەوەکانی ئەفریقیا - سەنیگیال)
کاڵڤین باسێی (جامی نەتەوەکانی ئەفریقیا - نایجیریا)
ئالێکس ئایۆبی (جامی نەتەوەکانی ئەفریقیا - نایجیریا)
لیڤەرپوول
محەممەد سەڵاح (جامی نەتەوەکانی ئەفریقیا - میسر)
واتارو ئێندۆ (جامی نەتەوەکانی ئاسیا- ژاپۆن)
لوتن تاون
ئیسا کابۆرێ (جامی نەتەوەکانی ئەفریقیا - بورکینا فاسۆ)
مانچێستەر سیتی
هیچ یاریزانێکی بەشداری لە جامی نەتەوەکانی ئەفریقیا و جامی ئاسیا ناکەن
مانچێستەر یونایتد
ئاندرێ ئۆنانا (جامی نەتەوەکانی ئەفریقیا - کامیرۆن)
سوفیان ئامرابات (جامی نەتەوەکانی ئەفریقیا - مەغریب)
نیوکاسڵ یونایتد
هیچ یاریزانێکی بەشداری لە جامی نەتەوەکانی ئەفریقیا و جامی ئاسیا ناکەن
نۆتینگهام فۆرێست
سێرج ئۆریێ (جامی نەتەوەکانی ئەفریقیا - کوت دیڤوار)
ویڵی بۆڵی (جامی نەتەوەکانی ئەفریقیا - کوت دیڤوار)
ئیبراهیم سانگارێ (جامی نەتەوەکانی ئەفریقیا - کوت دیڤوار)
چێیکۆ کۆیاتێ (جامی نەتەوەکانی ئەفریقیا - سەنیگال)
موسا نیاکاتێ (جامی نەتەوەکانی ئەفریقیا - سەنیگال)
ئۆلا ئاینا (جامی نەتەوەکانی ئەفریقیا - نایجیریا)
شێفیڵد یونایتد
ئانیس بن سلیمانی (جامی نەتەوەکانی ئەفریقیا - تونس)
یاسر لەعروسی (جامی نەتەوەکانی ئەفریقیا - جەزائیر)
تۆتێنهام هۆتسپێرز
پاپا سار (جامی نەتەوەکانی ئەفریقیا - سەنیگال)
هیونگ مین سۆن (جامی نەتەوەکانی ئاسیا - ژاپۆن)
ئیڤی بیسۆما (جامی نەتەوەکانی ئەفریقیا - مالی)
وێست هام
نایف ئاگوێرد (جامی نەتەوەکانی ئەفریقیا - مەغریب)
محەممەد قودوس (جامی نەتەوەکانی ئەفریقیا - غانا)
وۆڵڤەرهامپتن
هی چان هوانگ (جامی نەتەوەکانی ئاسیا- کۆریای باشوور)
رەیان ئەیت نوری (جامی نەتەوەکانی ئەفریقیا - جەزائیر)
بوبەکار تراورێ (جامی نەتەوەکانی ئەفریقیا - مالی)
جەستن هەبنێر (جامی نەتەوەکانی ئاسیا- ئەندەنوسیا)