ڤیدیۆ؛ ئەنچیلۆتی بەرگری لە ڤینیسیۆس دەکات

03-01-2023
ئیحسان تاهیر
کارلۆ ئەنچیلۆتی
کارلۆ ئەنچیلۆتی
نیشانەکردن کارلۆ ئەنچیلۆتی
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

 

کارلۆ ئەنچیلۆتی، راهێنەری یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی، دووپاتی دەکاتەوە کە جامی شای ئیسپانیا بۆ ئەوان زۆر گرنگە. لەبارەی رەگەزپەرستیشەوە کە لە نێو یاریگەکانی لالیگادا باوە، قسەی کرد و گوتی "ئەو کێشەیە بە سڕکردن چارەسەر نابێت.
 
ئەمشەو رکابەرییەکانی قۆناخی 32ـی جامی شای ئیسپانیا بەڕێوەدەچن، یانەی ریال مەدرید بەرامبەر یانەی کاسێرێنۆ، کە یانەیەکی پلە دووی ئیسپانیایە و بەشی زۆری ئەستێرەکانیشی بۆ ئەم یارییە دوورخستووەتەوە.
 
کارلۆ ئەنچیلۆتی، سەبارەت بە یارییەکە، لە کۆنگرەی رۆژنامەڤانی بەر لە یارییەکەدا بە میدیاکارانی گوت "ئێمە دەمانەوێت لەم یارییەدا ژیر و زیرەک بین، بۆ من قورسە بیر لەوە بکەمەوە کە یارییەک تەنیا بە کوالیتی یاریزانان یان تیپ دەبردرێتەوە، چونکە پابەندبوون و شەڕانگێزی و کوالیتی پێویستە بۆ بردنەوەی هەر یارییەک، ئەوەش ئەوەیە کە پێویستە ئێمە هەمان بێت بۆ بردنەوەی یارییەکەمان لە جامی شای ئیسپانیا، کە پاڵەوانێتییەکی گرنگە بۆ ئێمە".
 
سەبارەت بەو رەگەزپەرستییەی ڤینیسیۆس جۆنیۆر، تووشی بوو؟ راهێنەر ئیتاڵییەکەی ریال مەدرید گوتی "پێموانییە ئەوە کێشەی لالیگا بێت، یان شتێک بێت کە بە سزادان یان سڕکردن چارەسەر بکرێت، رەگەزپەرستی کێشەیەکی گەورەترە، کێشەیەکی رۆشنبیرییە لە کۆمەڵگایەکدا، کە بەڕای من ئەو پەروەردەیەی نییە کە دەبووایە هەیبێت، ئا ئەوە کێشەکەیە".

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە